گوندێکە، سەربە شارەدێی #سەنگاو#، لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# لە پارێزگای #سلێمانی#. ساڵی 1988 بەرشاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #کچان# و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #پێنج ئەنگوستی خواروو# و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی#زینانەی (سەنگاو)# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #هێلانەقەل#.
ناوی ئەم گوندە لە لوتکەی چیای ئاچداغەوە ھاتووە کە کەوتووەتە پشت ئەم گوندە لە دەستی مرۆڤ دەچێت، ئەنگوست بە واتای پەنجە دێت. بەواتای پێنج پەنجەدێت، وە زۆری خەڵکی گەرمیان ناوی ئەم گوندە بە پێنجەموس دێنن. [1]