بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە سنووری پارێزگای سلێمانی یەکێتی زۆرترین دەنگی بەدەستهێنان و بە جیاوازییەکی زۆر یەکەمە، گۆڕان دووەمە و نەوەی نوێش سێیەمە.
لە پەرلەمانی عێراق 18 کورسی بۆ پارێزگای سلێمانی دانراون، دەنگی سەرجەم لایەنەکانیش بەمشێوەیە:
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 219 هەزار و 10 دەنگ
- بزووتنەوەی گۆڕان: 144 هەزار و 574 دەنگ
- نەوەی نوێ: 60 هەزار و 444 دەنگ
- کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان: 48 هەزار و 319 دەنگ
- پارتی دیموکراتی کوردستان: 43 هەزار و 866 دەنگ
- هاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری: 43 هەزار و 431 دەنگ
- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 28 هەزار و 705 دەنگ
- سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان: 4 هەزار و 588 دەنگ
- حیزبی شیوعی: هەزار و 644 دەنگ
- ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی: هەزار و 170 دەنگ
- بزووتنەوەی بابلیۆن: هەزار و 92 دەنگ
- هاوپەیمانێتیی نەسر: 727 دەنگ
- هاوپەیمانێتی کلدان: 469 دەنگ
- حارس شنشل حارسی، کاندیدی سەربەخۆ: 457 دەنگ
- هاوپەیمانێتیی وەتەنییە: 442 دەنگ
- ڕەعد جەبار ساڵح، کاندیدی سەربەخۆ: 428 دەنگ
- ئەبناء نەهرێن: 307 دەنگ
- ئەنجوومەنی گەلی کلدانی، سریانی، 142 دەنگ
- ڕەحیم لعێبی تامر، کاندیدی سەربەخۆ: 137 دەنگ
- نەوفل ئەلناشی، کاندیدی سەربەخۆ: 135 دەنگ
- د. سەلام نەعیم عەتییە ماهوود، کاندیدی سەربەخۆ: 120 دەنگ
- لەمیاء شاوی هیلالی، کاندیدی سەربەخۆ: 96 دەنگ
- د. فارس گۆرگیز عەزیز، کاندیدی سەربەخۆ: 96 دەنگ
- بزووتنەوەی گردبوونەوەی سریان: 82 دەنگ
- هاوپەیمانێتیی ڕافیدەین: 80 دەنگ
- یەکێتی بێت نەهرێنی نیشتمانی: 78 دەنگ[1]
#14-05-2018#