نەوزاد خالید ساڵح بە (نەوزاد مەرگەیی).
لە 05-11-1988 لە گوندی مەرگە لەدایک بووە.
خوێندنی بنەڕەتی و ناوەندی هەر لەوێ تەواوکردووە، دواتر لە ساڵی 2004 بەهۆی نەبوونی قوتابخانەی ئامادەیی لە ناوچەکەدا، بۆ خوێندنی ئامادەیی دەچێتە شاری ڕانییە، لە شاری ڕانییە هەوڵدەدات لەپاڵ خوێندنەکەیدا کار بکات، بۆیە بڕیاردەدات کە بچێتە قوتابخانەی ئامادەیی ئێواران، لە دوای پەیووەندیکردن قوتابخانەی ئێواران، هەوڵدەدات کارێک بدۆزێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش دەچێتە لای خاڵی بە مەبەستی فێربوونی بەرگدروویی بەناوی (مامۆستا ئومێد میرە) کە دانەری دەیان ئاواز و سروودی پەروەردەیی و شۆڕش و نەتەوایەتییە، بەرچاوترینیان سرودی (3/5)ی ڕاپەڕینی شاری (ڕانییە)یە. لەم پێوەدانگەیەوە ماوەی ساڵێک وەک شاگرد لەلای خاڵی دەمێنێتەوە و دواتر دەبێت بە وەستا و ماوەی شەش ساڵ وەک بەرگدروویەکی تەواو فێربوو کار دەکات، هەر لەو ماوەدا لەپاڵ بەرگدروویی قۆناغی ئامادەیی تەواو دەکات و دەچیتە زانکۆ و ناوی لە بەشی فەلسەفەی زانکۆی ڕاپەڕین دەردەچێ. هەر لەپاڵ کاری بەرگدروویی درێژە بە خوێندن دەدات لە زانکۆ، لە هەر چوار ساڵی زانکۆدا دەیان توێژینەوە ئەنجامدەدات لە بواری (فەلسەفەی ئایین، فەلسەفەی مێژوو، فەلسەفەی سیاسی، سۆفیزم، ئێستێتیک، هزری ڕۆژهەڵات، هزری فەلسەفەی کوردی.....هتد) و پێشکەش بە مامۆستایانی بەشەکەی دەکات و هێشتا بڵاونەکراونەتەوە جگە لە سێ بەرهەمی چاپکراوی بەناوەکانی:
1. #تیۆری سیاسی لای عەبدوڵڵا ئۆج ئالان# /توێژینەوەیەکە لەسەر هزری سیاسی ئۆج ئالان و چۆنییەتی بەراوردکردنی بە تێگەیشتنی فەیلەسووفان.
2. # ئامیان# /دیوانێکی فەلسەفیە و لەشێوەی چوارینەی هۆنراوە نووسراوە.
3. #ئامەرتات# /ڕۆمانێکی پەروەردەییە.
4. #چارەسەر لە نێوان فەلسەفە و دەروونناسیدا#
5. #فەلسەفەی عەقڵ#
لەتەک ئەوەشدا یەکێک دەبێت لە خوێندکارە یەکەمەکان، بۆیە هەر لە بەشەکەی خۆی دادەمەزرێتەوە وەک (ی.توێژەر) و ئێستا ناوبراو لەوێ کار دەکات. لەتەک دەوامی ڕۆژانەی وەک (ی. توێژەر)، سەرقاڵی خوێندنەوە و توێژینەوەی زیاترە، کە لە داهاتوودا زۆرێک لەبەرهەمەکانی تریش لەچاپ دەدات.
بەدەر لەمەش بەشداری چەندین کۆنگرە و پرسی نەتەوایەتی کردووە پەیووەست بە نەتەوەکەی، بەرچاوترینیان کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان. لەتەک ئەوەشدا چەندین بابەتی پەیووەست بە ژن و سیاسەت و فەلسەفە و ئایین لە گۆڤارەکانی تروسکە و ڕۆژی وڵات و هاودەم بڵاوکراونەتەوە.[1]