لە 15ی تەباخ (ئاب)ی 2018دا و ساڵیادی کۆمەڵکوژیی گوندی کۆچۆدا لەلایەن دەستە بەرپرسیارەکانی فەرمان و کوشتاری سەر کۆچۆ، هێرشێکی تر ئەنجامدرا. لەو هێرشە نەگریسەدا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی گشتیی کۆمەڵگەی ئێزدی مام زەکی شەنگالی شەهید بوو. ئەو هێرشە شومە لە کاتژمێر 4ی ئێوارەدا و کاتی گەڕانەوە لە مەراسیمی کۆچۆ دا ئەنجامدرا. لە هێرشەکەدا 3 هەڤاڵ کە لەگەڵ هەڤاڵ زەکی شەنگالی دا بوون و ئەرکی دابینکردنی ئاسایشیان بەڕێوەدەبرد، بریندار بوون. چیرۆکی خیانەتکردن لە کۆچۆ خۆی جارێکیتر زیندوو کردەوە. کوشتاری کۆچۆ لە 15ی ئاب دا بە عەقڵییەتی دوژمنایەتی و زوڵمکردن لە گەلی سەر ئەم خاکە ئەنجامدرا.
هێرشەکەی 15ی تەباخی 2018 و هێرشەکانی تر و شێوازەکانیان، پلانی دوژمن بووە بۆ سەر ڕەسەنایەتی و هۆشی مێژووییمان. هەموو ئەو هێرشانە بە درێژایی مێژوو کراونەتە سەر بە پلان ئەنجامدراون، بۆیە بە ڕوونی لە ماناکانی هێرشەکەی 15ی تەباخ تێدەگەین.
هێرشەکە بۆ تەواوکردنی فەرمانەکەیە
هێرشەکە لە دژی مام زەکی شەنگالی کەسایەتیی ڕەنجدەر و بونیاتنەر و ڕێبەری تێکۆشانی ئێمە، بەردەوامیی هێرشە قورس و توندەکانی مێژووە بۆ تۆڵەکردنەوەی مێژوویی لە ئێزیدخان، گەلی بندەست و کۆمەڵگەی ئازادیخواز. بە هێرشکردنە سەر مام زەکی شەنگالی خواستیان پلان و خەونیان بۆ فەرمانی سەر ئێزدییەکان تەواو بکەن. کەسایەتیی مام زەکی لە دژی فەرمان ڕاوەستا و هەوڵی دا بە شێوەی زانستی ڕێکخستن و یەکێتیی گەلەکەمان دروست بکات و هەموو بوونی خۆی خستە خزمەت ئەو ئامانجە و لەبەر ئەوەش کرایە ئامانج.
بە دڵنیاییەوە تۆڵەی مام زەکی دەکرێتەوە
ئێمە وەک یەکینەی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) و یەکینەکانی ژنانی شەنگال (یەژەشە) ڕایدەگەیەنین، ئەو هێرشەی سوڵتانەکەی #داعش#، کە بە عەقڵییەتی شوم و نەگریس و دوژمنکارانەی ئەردۆغان ئەنجامدراوە و بووەتە هاوکاری داعش، لە کەسایەتی مام زەکی شەنگالی دا هێرشی کردووەتە سەر کۆمەڵگەی ئێزدی و دەبێت باجەکەی بدەن. بە دڵنیاییەوە تۆلەی مام زەکی دەکرێتەوە. وەک یەبەشە بە تێکۆشان و بەرخۆدانی خۆمان سەلماندوومانە کە هەر دڵۆپێکی خوێنی شەهیدان، ئێمە گەورەتر دەکات و هەنگاوی زیاتر بەرەو پێشەوەمان دەبات. هەر دۆڵۆپێک خوێنی شەهید دەبێتە کۆڵەکەیەکی یەکێتیی گەلەکەمان و گەورەبوونی یەبەشە و یەژەشە.
دەبینە درێژەپێدەری ڕیگاکەی مام زەکی
هەروەها پێویستە هێزە پەیوەندیدارەکان لەبارەی ئەو هێرشەوە هەڵوێست خۆیان ڕوون بکەنەوە. ئەو هێرشەی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانیان بۆیان نامێنێتەوە و ناچێتە سەر. ئێمە هەڵوێست و تێکۆشانی مام زەکی دەکەینە هێز و هەڵوێستی یەبەشە و یەژەشە. هیچ هێرشێک بۆ سەر ئەم خاکە بێ وەڵام نامێنێتەوە. ئێمە تاوەکو دوا دڵۆپی خۆێنمان گەلەکەمان و بەهاکانی گەلەکەمان دەپارێزین. ئێمە دەبینە درێژەپێدەری ڕێگاکە و خەونەکەی مام زەکی و هێزی پاراستن و بەرگریکردنمان مەزنتر دەکەین و ئازادیی ئەم خاکە مسۆگەر دەکەین. بەڵێنی تێکۆشان و مسۆگەرکردنی سەرکەوتن دەدەینە مام زەکی. ئێمە بە مامی خۆمان دەڵێین، ئێمە تۆڵەت لە دوژمن دەکەینەوە.
#18-08-2018#