ئەنجومەنی هەناردەکارانی تورکیا ئاشکرای کرد، هەناردەی دەرەکی تورکیا لە مانگی ئابی ڕابردوودا بەڕێژەی 6.5% کەمیکردوە و 12.4 ملیار دۆلار بووە.
بەپێی بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی هەناردەکاران و وەزارەتی بازرگانی تورکیا، هەناردەی کاڵا و شمەک بۆ دەرەوە لە مانگی ئابی ڕابردوودا، بەبەراورد بە هەمان مانگی ساڵی 2017 بەڕێژەی 6.49% کەمیکردوە و 12 ملیار و 389 ملیۆن دۆلار بووە، هەروەک هاوردەش لە هەمان ماوەدا بەڕێژەی 22.38% کەمیکردوە و 14 ملیار و 875 ملیۆن دۆلار بووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەرزترین ڕێژەی هەناردەکردن لە مانگی ڕابردوودا بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بووە و ملیارێک و 129 ملیۆن دۆلار بووە و بریتانیاش دووەم بووە کە 912 ملیۆن دۆلار هەناردەکراوە و عێراقیش سێیەم بووە 650 ملیۆن دۆلار بووە.
روسیاش لە مانگی ڕابردوودا زۆرترین هەناردەی بۆ تورکیا کردوە و بەهاکەی یەک ملیار و 589 ملیۆن دۆلار بووە، چینیش بەبەهای ملیارێک و 447 ملیۆن دۆلار هەناردەی بۆ تورکیا کردوە و هەناردەی ئەڵمانیاش بۆ تورکیا ملیارێک و 280 ملیۆن دۆلار بووە.
ئەنجومەنی هەناردەکانی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە تورکیا لە مانگی ئابدا 12 ملیار و 395 ملیۆن لیرە گومرگی وەرگرتوە.[1]
#02-09-2018#