فرەدریک ئەنگڵس
وەرگێڕانی: #بابان ئەنوەر#
#دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
هیگڵ دیدی مێژوو لە میتافیزیک ڕزگاردەکات، دەیکاتە
دیدێکی دیالەکتیکی، بەڵام دیدی خۆی بۆ مێژوو لە بنەڕەتدا
دیدێکی ئایدیالیستییە. ئێستا ئایدیالیزم لە دوایین قەڵاکانی خۆی،
لە ڕوانگەی مێژوو کراوەتە دەرەوە، ڕوانگەی ماتریالیستیی
بۆ مێژوو جێگەی گرتوو هتەوە، ئەم ڕوانگەیەش ڕێگەیەکی
دۆزیوەتەوە بۆ ڕاڤەکردنی ئاگایی مرۆڤ بە دەستپێک لە بوونی
مرۆڤەوە، نەوەک ڕاڤەکردنی بوونی مرۆڤ بە دەستپێک لە
ئاگایی مرۆڤەوە، وەک ئەوەی هەتاوەکو ئێستا هەبووە... هیگڵ
لەبری ئەوەی پێیوابێت ئایدیاکانی ناو زەینی خۆی، بە شێوەیەک
لە شێوەکان ڕەنگدانەوەیەکی ئەبستراکتی شتەکان و پڕۆسە
واقیعییەکانە، بەپێچەوانەوە پێیوایە بابەتەکان و پەرەسەندنیان
تەنها ڕەنگدانەوەی ئایدیایەکن، کە پێش دروستبوونی جیهان
لە شوێنێکدا هەبوون.