نووسین و ئامادەکردنی: هێژا دڵشاد
2018
ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی، سیاسییە باس لە قۆناغەکانی پڕۆسەی ئاشتی و دیالۆگ لەنێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و تورکیا و ڕۆڵی نێوەندگیریی هەرێمی کوردستان دەکات.
کتێبەکە لەلایەن ڕۆژنامەنوس هێژا دڵشاد ەوە نوسراوە، یەکەم کتێبی توێژینەوەیە لەسەر گشت قۆناغەکانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا ئامادەکراوەو لەلایەن نوچەنێتەوە ئەرکی چاپ کردنی گیراوەتەستۆ.
نوسەر لە بەشێکی کتێبەکەدا، جەختی لە پێگەی هەرێمی کوردستان لە چۆنێتی ڕۆڵ و ئەرکی نێوەندگیریی سەرکردایەتی کورد لە هەرێمی کوردستان کردووە لە ساڵانی 1992 تاکو 2015 کە بۆ ئاشتەوایی لە تورکیا گێڕاویانە و ڕۆڵی نێوەندگیریی و هاوکاری و سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتییان کردووە، هەروەها بەشێک لەو شایەتحاڵ و کارەکتەرە دیارەکانی کە ڕۆڵیان لە پڕۆسەی ئاشتی گێڕاوە، بۆ ئامادەکردنی ئەم کتێبە لێدوانیان لێوەرگیراوە، جگە لەوەش سوود لە چەند سەرچاوەیەکی کتێب و ڕۆژنامە وەرگیراوە.