دواڕۆژ، سیروان حەسەن
لە مەرزی پەروێزخانەوە هاتنی گەشتیاری ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان بە ڕیژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و بەوتەی سەرچاوەیەکیش هۆکارەکە وەگرتنی پارەیە لە گەشتیار لە دیوی ئێران و هەرێمی کوردستانەوە و هەروەها دابەزینی بەهای تومەن.
ئارام سایەخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی مەرزی پەروێزخان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ئەوەی تێبینیان کردووە لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕیژەی گەشتیاری ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و ئەتوانین بڵێین جگە لە شۆفێری بارهەڵگرە ئێرانییەکان، هاووڵاتییەکی ئەوتۆی ئێرانی نابینرێت بۆ گەشت ڕوو لە هەرێم بکات.
وتیشی: هۆکاری نەهاتنی گەشتیاری ئێرانی بۆ دوو هۆکاری دەگەڕێتەوە، لە دیوی ئێرانەوە حکومەتی ئه و وڵاتە وەرگرتنی باجی زیادکردوە، پێشتر دوو هەزار تومەنی لە گەشتیاری وەردەگرت، بەڵام لە دوای قورسترکردنی گەمارۆی ئابووری، تێستا 250 هەزار تومەن لە گەشتیار وەردەگرن. هاوکات لە دیوی هەرێمی کوردستانیشەوە هەر گەشتیارێک بڕی 25 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت.
ئارام سایەخان، هۆکارێکی تر پەیوەندی بە دابەزینی بەهای تۆمەنی ئێرانییەوە هەیە، چونکە هاتنیان بۆ هەرێمی کوردستان تێچوویەکی زۆری دەوێت و ئەمەش وایکردووە زۆرێک لە هاووڵاتیانی ئێران نەتوانن وەک پێشتر سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.[1]
#27-09-2018#