عاشق هەمیشە تەنیایە : ژیان و شیعری سوهراب سپهری
چاپی پێنجەمی کتێبی (#عاشق هەمیشە تەنیایە# : ژیان و شیعری سوهراب سپهری) هەڵبژاردن و وەرگێڕانی(#ئازاد بەرزنجی#)، کە لەلایەن ئەندێشەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
دوو شیعر لە کتێبەکەوە:
هەمیشە
عەسر
چەند ڕیشۆڵەیەک
لەخولگەی یادی کاژ دوورکەتنەوە
دلۆڤانیی جەستەی درەخت مایەوە
پاکژیی ئیشراقی بەسەر شانمدا ڕشت
قسەبکە، ئەی ژنی وادەی شەوانە
هەر لەژێر لقە عاتیفییەکانی بادا
مناڵیی خۆمم پێ بسپێرەوە.
لە ناوجەرگەی ئەم هەمیشە ڕەشانەدا
قسە بکە، ئەی خوشکی کامڵبوونی خۆشڕەنگ
خوێنم پڕ کە لە نەرمونیانیی هۆش
ترپەم لەسەر زبریی هەناسەی عیشق
ئاشکرا کە
بەسەر زەوییە ڕووتەکاندا بڕۆ
تا سەفای باخی ئەفسانەکان
لە قەراغ دەرفەتی درەوشانەوەی ترێدا
قسە بکە، ئەی حۆریی قسە سەرەتاییەکان
لە ڕێژگەی دووری گوفتارەکاندا
غەمم پاک کەرەوە.
گەرووی ئاو بەناو
چەوەکانی سوێری تەممەڵیدا بەرە
ئینجا
دوێشەوی شیرین پێڵوو
بەسەر چیمەنە بێ شەپۆلەکانی ئیدراکا
پەخش کە.
تا ترپەی تەڕی سپێدە
ئاه، چ شکۆیەک وا لە قوربانیدانی سەربانەکانا
ئەی شێرپەنچەی ئابڕوومەندی تەنیایی
با سەربانی من بۆ تۆ بێت.
کەسێک هات
دەستی منی
تا ماسولکەکانی بەهەشت درێژ کردەوە.
کەسێک هات
کە نووری سپێدەی ئایینەکان
لە ناوەڕاستی قۆپچەکانی کراسەکەیا بوو.
لە ئالیکی وشکی ئایەتە کۆنەکان
پەنجەرەی ئەچنی.
وەکو پێرێ کانی هزر لاو بوو.
گەرووی لە سیفەتە شینەکانی شەتەکان
پڕ بوو
کەسێک هات کتێبەکانی منی برد.
لە ژوور سەرمەوە وێنەی بنمیچی هارمۆنیای گوڵانی کێشا.
ئێوارەکانی منی، بەدەرگا دووپاتەکان فراوان کرد
مێزەکەی منی خستە بەر ڕۆحانییەتی باران.
ئینجا دانیشتین.
باسمان لە دەقیقە پڕ لە درەختەکان کرد.
له و وشانەی کە ژیانیان لەناو ئاودا بەسەر ئەبرد.
وەکو جەستەی گێژی کۆترێکی لەناکاو
بەختی ئێمە لەژێر هەورە گونجاوەکانا
قەوارەیەکی خۆشی هەبوو.
نیوە شه و بوو
لەبەیەکادانی میوەکان
شێوەی درەختەکان سەیر بوو بوو
پەتی تەڕی خەونی ئێمە بەهەدەر چوو بوو
ئینجا
دەست لە سەرەتای جەستەدا مەلەی کرد.
ئینجا
لە هەناوی تەڕی نارەوەنی باخدا
سەحەری دا.