چاکەی تۆم هەرگیز نابێ لە چاوا
نانی کۆماسی و پاسی جرتاوا [1]
نانی کون ماسی دەخوات و پاسی جرتاوا دەکا (شێخ ڕەزا).
کونە ماسی و جرتاوا نێوی دوو گوندن لە شارباژێر. شێخ ڕەزا لەبەر کێشی شیعرەکە کردوویەتە کون ماسی.
نانی کونە ماسی ئەخوا و پاسی جرتاوا ئەکا یان نانی ڕۆم ئەخوا و خەرج بە عەجەم ئەدا. بەیەکێک ئەوترێ؛ کە بە نان و خوانی یەکێک بژیی و کەچی سوودی بۆ یەکێکی تر بێ. (Kamal Rahmani)