ئەوەی پووڵی پێ پەین بوو سەرێ ، گەڕا لە کەرێ ناڵەکەی بەرێ.
لە کۆمەڵگەدا هەندێک کەسایەتی هەن، بەدوای هەموو شتێکدا دەگەڕێن، تەنیا بەلاش بێت و هیچ نرخێکی پێنەدەن، ئیتر شتەکە کەم نرخیش بێت لایان گرنگ نییە، بۆ کەس چرووک و دەستنووقاو بەکاردێت کە بەدوای بەلاشەدا بگەڕێت.[1]