ئینسان بە حەقێ ماڵوێران نابێ، خواروخێچی بۆ جوامێران نابێ.
ئینسان: مرۆڤ. حەق: ماف، جوامێر: کەسی ئازا و بەجەرگ. مەبەست لەوەیە کەسە ئازا و ڕاستگۆکان، لە ژیانیاندا لە ڕاستیی لانادەن، گەر تووشی گرفت و کێشەش ببن لەسەر ئەوەی ڕاستیی دەڵێن، ئامادەن چونکە باوەڕیان وایە کە نەوتنی ڕاستیی کەسایەتیان ناشرین دەکات و ئەو ئازایی و جوامێرییەی هەیانە دەکەوەتە ژێر پرسیارەوە. [1]