ئاماری ڕووداوەکان چیمان پێدەڵێن؟
له ماوەی 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵ له شاری #هەولێر# و دەوروبەری به شارۆچکەی #کۆیە#شەوە کۆمەڵێک ڕووداوی هاتووچۆ کەوتنەوە که ژمارەیان (1119) ڕووداوبوون کە بەداخەوە له ئەنجامی ئەم ڕووداوانە 214 هاوڵاتی گیانیانلەدەستداوە و (1212) هاوڵاتیش زامداربوونە بەزامی هەمەجۆر، جگە لەزیانی ماددی زۆر کە بەدەیان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت بەر موڵک و ماڵی هاوڵاتیان و موڵکی گشتی کەوتووە.
ئێمە ئەگەر بەراوردێک بکەین لەگەڵ ژمارەی ڕووداوەکانی پارساڵ بۆ 10 مانگی ئەمساڵ، دەبینین کەوا وەکو ڕیژە و ژمارەش زیادی نەکردووه، بەڵکو لەوانەیە کەمیشی کردبێت، بەڵام ئێمە هەر پێمان زۆرە، کاتیک پەنجەی هاوڵاتییەک بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە خوێنی لێدێت، ئێمە پێی خەمباردەبین، هەروەها له هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێین بۆ ئەوەی ئەگەر کەموکوڕییەک له رێگە و بانەکان هەبێت و هۆکاربووبێت بۆکەوتنەوەی ڕووداوەکە بەزوویی چارەسەری بکەین.
بەڵام بەداخەوە نزیک له 90% ڕووداوەکان بەهۆی تیژڕۆییەوە بووه، کە ئەمەیان بووەتە بەڵایەک بۆ سیستمی هاتووچۆ، هەروەها بووەتە مۆتەکەی مەرگ که رۆژانە خوێنی گەنج و لاوەکانمان دەڕژێت.
بەبۆنەی ساڵیادی قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ داوا لەهەموو لایەک دەکەین بەتایبەتی لەبراو خوشکە شۆفێرەکانمان کە تکایە پابەندی ڕۆیشتن بن به و خێراییەی که ئێمە بۆمان دیاریکردوون به هێماکانی هاتووچۆ، ئەوەش بزانن ئەو خێراییە سەلامەتەکەیە که زووتر دەتانگەیێنێتە ئه و شوێنەی مەبەستتانە، بەهیچ شێوەیەک زیدەڕۆیی مەکەن و هیچ بەهانەیەک بۆ تیژڕۆیی مەدۆزنەوە چونکە زەرەرمەندی یەکەم کۆتایی هەر خۆتان دەبن.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموولایەک
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
#19-11-2018#