لە 01-01-1979 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، لە ساڵی نەوەت و حەوتەوە هۆنراوە دەنووسێت پیشەی وێنەگرە.
ئەم بۆنە بۆنی بارانە
ئەم هەورە دڵی زۆر پڕەو
ئامادەی تاوی گریانە
با، ، کەمانچەکەت، ، تەڕ نەبێت
چەترەکەتت لە بیر نەچێت
دڵی زەردەپەڕ مەشکێنە
ئێوارەی شار مەشێوێنە
ئەگەر هاتی،
چەترە پەمەیەکەت بێنە
ئەم بارینە
خەفەی تینی سەمفۆنیایە
واشەی دڵی فەنتاسیایە
ئەم بارینە،
پەنجەی شنەی با دەشکێنێ
شاباڵی تاڵ دەقرتێنێ
ئەی کچی پایتەختی بەخت و
ئەی موریدی تەکیەی بیانو
من وا نەبووم
من کوڕی وڵاتی لم و
دۆستی وشکە ساڵی نەبووم
منیش وەک تۆ
لەدوای نوێژە بەبارانەی، باپیرەم و،
نزاکانی
پوری کۆچ کردووم سەوز بووم
منیش وەک تۆ،
حەز ئەکەم باران ببارێ
(تۆمەیەکم)
شادومانم کاتێک ژیان،
لە پێنوسی ئاسمانەوە دێتە خوارێ.
بەڵام خەمی من ئەوەیە
ئەو کاتەی باران دەبارێ
هەر بەمەبەست
چەترەکەتت لە بیر دەچێ و
تەڕ نەبونت،
دەکەی بە بیانوی ڕۆشتنت،
هەموو جارێ...
ئارام غەفور
02-08-2018
، ، کەمانچە، ، مەبەستم پرچەکانی جوانی ژیانە[1]