هۆز و تیرە و لقەکانی کورد بریتین لە نزیکەی (500) بەش لە کوردستان و دەورو بەری هەندێ وڵاتی دراوسێ بڵاو بوونەتەوە. مێژوو ناسەکان هەموویان بە شێوەیەکی گشتی باسی هەموو تیره و هۆزەکانیان نەکردووە. هەر یەکەیان ناوی هەندێکیانی بردووە. ئەو کەسانەی ئەیانەوێ لە هۆز و تیرەکانی کورد شارەزا بن سەیری ئەم سەرچاوانە بکەن: (مجموعە ملاحظات واخبار حول کردستان ل 686 میسیۆ ئەلەکسەندەر ژابا، کتێبی مسیو نیکیتین و بەرگی بیست و یەکەمی ئینسکلوپیدیای گەورە کتێبی (هانری) و (کاپتان های) و (مێجەرسۆن) و کتێبی (سیرمارک سایکس، پیسین میران خلیفە) و پرۆفیسۆر (ئاکیازارۆ) دکتۆر (ریچ)، (ئارکالیان) و (مورگان) و شەرەفنامە....هتد [1]