ئامادەکردن و ساغکردنەوەی: یوسف محەمەد بەرزنجی
چاپی یەکەم 2019 سلێمانی
ئەم نامیلکەیە ژمارەیەک دۆکۆمێنت و بەڵگەنامه و بڵاوکراوەی جیاجیای #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان# لەخۆ دەگرێ، وەک ئەرشیف و ئەدەبیاتی کۆمەڵە، یان نووسراوە تایبەت و نهێنییەکانی ژیانی سیاسیی کۆمەڵە، جگە لەچالاکییە سەربازیی و سیاسی و ئیعلامییەکانی کۆمەڵە.
-پەیڕەوی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، پەسەندکراوی هەردوو کۆنفرانسی یەکەم و دووەم- ئایاری 1981 و ئابی 1982.
-رەوشتی هاوڕێی کۆمەڵە، بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی کەرتی ڕێکخستنی دوکان 1981.
-بەیاننامەی جیاجیای کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، لە بۆنە تایبەتەکاندا.
-چارەسەرکردنی کێشەی نەتەوایەتی.. نەتەوەی کورد.. بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی گشتی.
-بڵاوکراوەی ناوخۆ.
-راپۆرتی یەکەمین کۆنفرانسی کۆمەڵە ساڵی 1981.
-چەندین بەیاننامه و بیرەوەریی و یادی دامەزراندنی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان.
لەپەراوێزی کتێبەکەدا پاشکۆیەکی تایبەت بە بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان دەبینرێت وەکو دۆکۆمێنتی ئەسڵیی بابەتەکان.
کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لە چەند بەڵگەنامەیەکی سیاسی، تیۆری، مێژووییدا.. لەبەرگێکی قەشەنگدا، کەوتە بەردەستی خوێندەواران.
ئێستا لە کتێبخانەکانی شارەکانی کوردستان دەستدەکەوێت.
پەلە بکه و نوسخەی خۆت مسۆگەر بکە.
کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لەچەند بەڵگەنامەیەکی سیاسی، تیۆری، مێژووییدا.