کەندێناوە ئەودەشتە فراوان و بەپیتەیە دەکەوێتە نێوان هەردوو زێی گەورە و گچکە، لەباکور زورگی زورگەزراو و لەباشوور چیای قەرەچوغ لەباوەشی گرتووە. 42 کم لەخوار شاری هەولێرە و 28 کم لە باکوری شاری مەخمورە چەقی ناحیەکە شارۆچکەی دیبەگەیە و هەر بە ناحیەی کەندێناوە بەفەرمی کراوە. تائێستا باشترین و پشت پێبەستووترین سەرژمێری لەعێراقدا سەرژمێری ساڵی 1957
لەو سەرژمێرییەدا کەندێناوە 71 گوندی لێ بووە و هەمووی سەر بە ناحیەی (کەندێناوە)دیبەگە بوونە، بەڵام دوای لەساڵی 1976 حکومەتی بەعس 28 گوندی لێ دابڕاند و خستیە سەر دوبز دوبزیش سەر بەکەرکووکە و عەرەبی کۆچەری (بەدو)ی تێدا نیشتەجێ کرد، دوای ڕوخانی سەدام عەرەبەکان ڕۆیشتن و کورد چۆوە ناوچەکەی، بەڵام ئێستا جارێکی تر عەرەبەکان داوای زەوی و زارەکان دەکەن و دەیانەوێ بێنەوە گوندەکان.
لەسەرژمێری ساڵی 1957 ژمارەی دانیشتوانی کەندێناوە 17905 کەس بووە، گوندەکانیش بریتی بوون لە
بەری ڕۆژهەلات
بیرەبات، جاستان، دەربەندی گۆم، سەربەشاخ، دەربەندی سارەلوو، عەوڵافات، پەڕکانە، خەرابە، گابەرەکە، دڕکەی گەورە، دڕکەی گچکە، شەنەغە، چەرت، تەلهەلالە، گەزوەشان، شەعەل، سێبیران، سەرگەڕان، داودگورگە، سێقوچان، قوچ، لهێبان، گێسمە، قەپران، کاریتان، تیکالۆ، جانە، عاڵڵا، سلێمان بەخشیان، چەلتووک، چەغەمیرە، کەنداڵەقەل، دێمەکار، چیغلۆک، سۆفی سمایل، حاجی شێخان، خدرجیجە، لاوەر، حەسەن بڵباس، دارەخورما، دووشیوان، کۆزەپانکە، چل هەوێزە، خورمەڵە، خەزنە، کەنداڵ، گاوەرە، گردەشینە، گردی گۆم، حەسەن بەگ، مەلاقەرە، ماجید، سەیدعوبێد، شۆڕەزەردکە، سمایلاوەی سەروو، سمایلاوەی خواروو، ملیهۆرتی حەمەسعید، ملیهۆرتی قەرەنی، مەلاکاغە، کەپەنک ڕەش، شێخەلاس، بیرەبەرازە، ناسرکوژرای، کورتان دروو، شۆڕیجە، حەسارۆک، ئێدیقوو، بەرزەوار، خۆشاو، دەرماناو، سەیدۆکان
ئەو نەخشەیە هی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووە، ئەو ڕووبەرانەی بەرەنگی پەمبەی کاڵ ئەو گوندانەن لەساڵی 1976 لەناحیەی کەندێناوە داپچرا.
بۆ ڕاستی ناوی گوندەکان سوودم لە پەڕتووکی جوگرافیای کوردستانی دکتۆر عبداللە غەفور وەرگرتیە.[1]