درەوان گوتویە مشکێکیشم کۆمەک بێت پێم خۆشە. [1]
درەوان= ئەوکەسەی کە درەو دەکات
کارە سەختەکان هەمیشە بەهەرەوەزی باسترە، ئەوکەسەی کە درەو دەکات بەتایبەتی ئەگەر کارەکەی زۆربێت، حەزدەکات کەسێک هاوکاری بکات، بۆیە ئەم پەندە ئەوەدەگەێنێت کە درەوان بە کۆمەکێکی کەمیش خۆشحاڵ دەبێت. (زریان سەرچناری)