ئەوەی بەفێڵ بژی، بەڕیسوایی دەمرێ.
لە هەندێک قۆناغدا فڕوفێڵ، بەشێک لە ژیانی مرۆڤ پێش دەخات، بەڵام پێشکەوتنەکە چونکە بنەمای نییە، لەگەڵ دەرکەوتنی ڕاستییەکان، هەرەس دەهێنێت و لەناو دەچێت، مەبەست لەوەیە هەر کەس بە درۆ و چاو بەستنی خەڵک بژی، لە کۆتایدا دەستەکەی دەکەوێتەڕوو و بەڕیسوایی دەمرێت.[1]