ناوی تەواوم کۆچەر ئەنوەر میرزا تۆفیق
لە ساڵی 1966 لە شاری هەڵەبجە لە دایک بووم
ساڵی 1984-1985 خانەی مامۆستایانم تەواو کردووە
لە منداڵییەوە خولیای خوێندنەوە بووم.
یەکەم کتێبم لە پۆلی سێی سەرەتایی بەناوی پیاوە بچکۆلەکە کڕی
ساڵی 1985 بوومە ئەندامی تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی لە شاری هەڵەبجە
دوای ڕاپەڕین لەقەزای شارەزوور (هەڵەبجەی تازە) بە مامۆستا دامەزرام.
لە ساڵی 2001 بنکەی ئەدەبی ڕووناک بیریمان لە قەزای شارەزوور دامەزراند و بەندە وەک لێ پرسراوی بنکە هەڵبژێردرا
دواتر لقی بنکەی ئەدەبی ڕوناکبیری گەلاوێژمان هێنایە قەزای شارەزوور و بەندە بە سەرۆکی ئەو لقە هەڵبژێردرا
ساڵی 2004 ماڵم باریکردە شاری سلێمانی
ساڵی 2018 یەکەم کتێبی خۆم بەنێوی (#حاجی میرزا تۆفیق# عاشق و زاهیدێکی سەردەم خۆی) م بە چاپ گەیاند
لە ساڵی 2018 لە پارێزگای هەڵەبجە ڕێکخراوێکمان دروستکرد بەناوی ڕێکخراوی دۆستانی هەڵەبجە, بە کۆی دەنگ بەندە بە سەرۆکی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردرا.
ساڵی 2019 کتێبێکی قەبارە گەورەی 680 لاپەڕەیم بە چاپ گەیاند بەناوی (#چیرۆکەکانی شار#) چیرۆکی ژیانی 65 کەساتی هەڵەبجە لە خۆدەگرێت.
[1] [2]