ناو: کەمال
نازناو: کوردۆ کاروان
ناوی باوک: #فەرەج تۆفیق محەمەد#
ناوی دایک: ڕەعنا مەلا ئەوڕەحمانی چەخماخساز
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #23-04-1949#
$ژیاننامە$
لە ڕێکەوتی 23-04-1949 لە گەڕەکی #سابوونکەران#ی شاری سلێمانی، نزیک ماڵی #پیرەمێرد#ی شاعیر لەدایکبووە، باوکی لە بنەماڵەی (شاڵی)یە و دایکی لە بنەماڵەی (بابان)ە، یەکەم هۆنراوەی لە ڕێکەوتی #03-10-1970# لە ڕۆژنامەی #ژین# بڵاوکردووەتەوە، لەو ڕێکەوتەوە تا ئەم چرکەساتە (#25-12-2025#) ئامادەیییەکی جوانی هەیە لە بزاڤی (شیعری نوێ)ی کوردی دا.
بە دەیان قەسیدە و هۆنراوەی وەرگێڕراون بۆ سەر زمانی (عەرەبی). چەندین تۆێژینەوە لەسەر هۆنراوەکانی کراوە.
(نیشتمان، دایک، شەهید، عیشق، جوانی و سرووشت) جوگرافیای ڕۆحی هۆنراوەکانی ڕادەژەنێت، هەموو تەمەنی بۆ (دایکی و هۆنراوەکان)ی پێشکەشکردووە. هەموو هیوا و ئاواتی لەم تەمەنی (75) ساڵییەدا، سەربەرزی و ڕزگاری دایکی گەورەیەتی (#کوردستان#)
=KTML_Bold=بەرهەمەکانی:=KTML_End=
خاوەنی سێ دیوانی چاپکراوە و یەک دیوانیشی ئامادەیە بۆ چاپ:
1-ڕەهێڵە
2-#گەڵاڕێزانی ئەستێرە#
3-گوناهی فرمێسک
4-زامی ئاوێنەکانە-ئامادەیە بۆ چاپ
[1][2]