هەندێ کە پیاو کەوت پێی ئەڵێن کەرە
هاتەوە ڕووی کار ئەڵێن جەوهەرە
قەترەی حەیایان لە لا تکاوە
ڕووبەڕوو شەرمیان لە لا نەماوە
ئەگەر ئەمانە وا نەبوونایە
بە چاکی بۆمان ئەهاتنە کایە
لە پەندەکانی پیرەمێرد[1]
هەندێک کەس کە یەکێک لە بوارێکی ژیاندا شکستی هێنا پێی دەڵێن: لە بێمێشکی خۆیدا بوو وای بەسەرهات، کەچی کە خۆی گرتەوەو هاتەوە ناوناوان پێی دەڵێن : زۆر ژیرە، ئەوجۆرە کەسانە کەوا بێ ئەمەکن ئابرویان نییە و شەرمیان نەماو، ئەگەر ئەوجۆرەکەسە وانەبونایە بەچاکی باسی خەڵکیان دەکرد.(زریان سەرچناری)