پوختکراوەی بیرەوەرییەکانی هنری کیسنجەر
وەرگێڕانی: #خالید هەرکی#
چاپی یەکەم 2019
یادەوەری کیسینجەر بخوێنیتەوە شۆک ناتگرێ و بەرد بارانیشیان ناکەن لەوەی ئەمریکیەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان کردیان.
وەکچۆن ئەوەی لە 16ی ئۆکتۆبەریش کردیان. !
ئەوان 1974 ەوە دەلێن (گەمژەییە هاوپەیمانێکی وەک تورکیا لەخۆمان بڕەنجین لەسەر نەتەوەیەکی بێ دەوڵەوت) تەنیا لەبەر ئەوەی هاوسۆزی کوردەکانین.
دەلێت....
(باشتر و خۆشتریش هەمیشە وایە گوێ لە قارەمانەکان بگری بەڵام مامەلەیان لەگەڵ نەکەی. !)
ئێ ترامیش وتی کوردەکان قارەمانن خۆ نەی وت دەوڵەتیان بۆ دورست دەکەین یا تا هەتایی دەیان پارێزین. !
ئەو پیاوە(کیسینجەر) بەڕونی دەلێ...
ئێمە پشتی کوردەکان دەگرین تا سنوری خۆ بەڕێوەبەری هەتا هەتایی نەک دەوڵەت. !
چونکە بە دورست بونی دەوڵەتێکی کوردی لە عێراق هەم هاوپەیمانە تورک و ئێرانی سەردەمی شا مان لێ عاجز دەبن هەمیش قەیرانێکی تر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دورست دەکەین. !
خۆ ئێستاش تورکیا هەر هاوپەیمان ماوە و دەشمێنێ. !
ئەمریکیەکان گوێمان لێدەگرن هاوسۆزیشمانن بەڵام ناهێلن لەوەی هەیە هەبوو تر بین. !
ئەم پیاوە لە موزەکەراتی خۆی چەندین جار ناوی (بارزانی نەمر دێنی) تەنیا ناوی ئەو ها.
قەزیەی کوردییان لە دەم و هەولەکانی ئەو ناسیوە.
نەی شاردۆتەوەش کە بارزانی چەن هەولیداوە هاوکاری شۆرشی کورد بکەن تا دەگەن بە دەولەتی کوردی.
وەلێ چاوەکانی ئەوان تەنیا بەرژەوەندی خۆیانی بینیوە. !
دەلێ بارزانی بەس دەیوت دەوڵەت و دەوڵەت.
بەڵام لە کۆتایدا بە بەر چاوی هەموو دونیا بینیمان کوردەکان چۆن بوونە قوربانی و ئازاریان دەچشت. !
کوردەکان قوربانی هەمیشەیی مێژوو و جیۆسیاسین. !
سامان ستار [1]