ئامادەکردنی ڕەشید ئەحمەد
عەشیرەتی #میراودەلی# بەناوی باپیرەگەورەیان (میراودەل - < میر عبدال_میر ئەودال_میر ئەبدال>) ناویان دەرکردووە کە بە تێپەڕ بوونی کات کورت کرا وەتەوە و داتاشراوە بۆ ناوی (میراودەل) ی، کە لە دوو بەش پێک دێت ؛ یەکەمیان <میر> ئەوە لە کۆندا بەمانای فەرمانرەواو سەرداری ناوچە بەکار هاتووە لەناو کورد دا، دووەمیان (اودەل) کە داتاشراوی ناوی کەسەکەیە، (میر ئاودەلیش کوری میر بوداخ کوری فەقێ ئەحمەدی دارەشمانەیە)، وە بە پێی ئەو شەجەرەی کە بەڕێز(جەمال بابان) دایناوە بۆ کور و نەوەکانی (فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە)، ئاماژە بەوە دەکات کە (فەقێ ئەحمەد) چوار کوری هەبوو ئەوانیش:-
1:- میر سلێمان < بابە سلێمان > کە دەکاتە باپیرەی بابانیەکان.
2:- میر بوداخ کەدەکاتە باپیرەی (میراودەلی، گەردی، شەمزینانیەکان) کە سێ کورێ هەبوو (میر ئاودەل < باپیرەی میراودەلیەکان >، میر شەمزالدین < باپیرەی شەمزینانیەکان >، میر زین الدین < باپیرەی گەردیەکان >)
3:- میر سیف الدین کە شەش عەشیرەتی لێ بە پاش کەوتووە ئەوانیش (فەیضوللە بەگی، بوداقی، ئەیوبی، ....)
4:- میرعزالدین.
وە لەگەڵ ئەوەش دا میراودەلیەکان، بە (پشدەریەکان) ناسراون و ناویان دەرکردووە لەکۆن و ئێستا دا.
سەردەمی (میر ئاودەل) دکتۆر کەیوان ئازاد ئەنوەر ئاماژەی پێکردوە کە لە نیوەی یەکەمی سەدەی حەڤدەیەم بوو کە لە کتێبی (عەشیرەتی میراودەلی) باسکراوە.
عەشیرەتی میراودەلی لەرووی دابەش بوون و فراوان بوونی لەئێستادا بەسەر دوازدە (دوانزە) تایفە دابەشبووە کە هەموویان بە ناوی باپیرەگەورەیان (میر ئاودەل) ناویان دەرکردووە و ناسراون، نۆ لەو تایفەیانە دەچنەوە سەر (حەمەد اغای گەورە) کە لە هەر دوو کتێبی (چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی میراودەلی)، (عەشیرەتی میراودەلی) جەختی لەسەر کراوەتەوەو باسی لێیەوە کراوە، وەسێیەکەی تریش دەگەڕێتەوە سەر خزم و کەسەکانی (حەمەداغای گەورە).
لە کتێبی چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی میراودەلی پشدەر کەسایەتی (حەمەداغای گەورە) دەگەڕێنێتەوە بۆ نەوەی (میر ئاودەل) کە ئاماژە بەوە دەکات (حەمەداغا کوڕی خدراغا کوڕی میر ئاودەل) ە کە دەڵێت میراودەل سێ کوڕی هەبوو بە ناوەکانی (رۆستەم اغا و خدر اغا و محموداغا)
وە لە کتێبی عەشیرەتی میراودەلی کەسایەتی (حەمەداغای گەورە)دەگەڕێنێتەوە بۆ کوری (میر ئاودەل) ؛ بەڵام لە هەردوو کتێبدا ئەوەیان پشت ڕاست کردۆتەوە کە نۆ لە دوازده تایەفەکان عەشیرەتەکەمان دەچێتەوه سەر (حەمەداغای گەورە)....
کە ئەو تایەفانە دەچنەوە سەر (حەمەد اغای گەوره) :-
تایفەی(علی اغا، عەباس اغا، ڕەسول اغا، بابەکراغا، بەگزادە، ئەحمەد اغا و ابراهیم اغا، محمود اغا و خدر اغا) کە ئەو تایفانە بە پێی دایک جیا کراونەوە، بەڵام هەرچی تایفەی (ئەحمەد اغا و ابراهیم اغا) ئەوە هەردووکیان لەیەک دایک بوون بەڵام لێک جیابوونەوەیان بەسەر داهاتووە، وەیان تایفەی (محموداغا و خدر اغا)ئەوانیش بەهەمان شێوەی ئەو دوو برایەی پێشووی، لە یەک دایک بوون...
بەڵام هەرچی تایفەی ڕۆستەماغا و هۆمەراغا و ووسوواغا یە ئەوانەدەگەڕێنەوە سەر (میر ئاودەل) واته مام و برا و ئامۆزای (حەمەداغا) بوون...
رۆستەماغا مامی حەمەد اغا بووە کە نوسەری هەردوو کتێبی(چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی میراودەلی پشدەر، عەشیرەتی میراودەلی) باس لەوە دەکەن کە مامی بووە، وە (تایفەی هۆمەراغا) ؛ هۆمەراغا برای (حەمەد اغای گەوره) بووه، وە تایفەی (ووسوواغا) ؛ووسوواغا خزم و ئامۆزای حەمەداغا بووە کە بە چەند پشتێک دەچێتەوە سەر (میرئاودەل)...
بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا بەشێکی تر لە ناوچەکانی گەرمیان و شارەزوور ناویان بە (میراوەلی) دەرکردووە کە وا پێدەچێت ئەوانیش لەگەڵ عەشیرەتەکەمان بچنەوە سەر یەک ڕەچەڵەک و ببنەوە خزم جارێکی تر لە بنچینەدا، لەبەر ئەوەی سنوری عەشیرەتەکەمان لەکۆندا کەوتبووە ژێر دەسەڵاتی میرنشینی بابان وە بابانیەکانیش لەگەڵ پێشینانی عەشیرەتەکەمان خۆیان بەئامۆزای یەکتر زانیوە و هەردووکیان (میراوەلی - بابانی) دەچنەوە سەر (فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە) بۆیە ئەگەر گۆچیان کردبێت بۆ ئەو ناوچانەش زۆر ئاسای بووە، وە ناو ناوبانگی خۆشیان پاراستوە...
وە لە ڕوویەکی تریشەوە (میر بوداخ) کوڕی فەقێ ئەحمەدی دارەشمان و باوکی (میر ئاودەل) پێنج ساڵ فەرمان ڕەوایەتی و میرایەتی بەسەر ناوچەکانی ماوەت و دەورو بەریدا کردوە دواتریش بڵاو بوونەوە بەناوچەکەدا...
وە لەڕووی سنور و زەوی عەشیرەتەکەمان عەشیرەتەکەمان دابەش بووە بەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان(کوردستانی ئێران) و باشوری کوردستان (کوردستانی عێراق) ؛ لە کوردستانی ئێران ناوچەکانی سەردەشت و دەورو بەری، وە لە کوردستانی عێراق ناوچەکانی مەرگە و شارباژێر و پشدەر کە بڵاو بوونەوەیان لە ناوچەی پشدەر-قەڵادزێ دەستی پێ کردووە، گەشە و فراوان بوونیان بەخۆیان بینیوە...
لەرووی فەرمان ڕەوایەوە کەوتبوونەتە سنوری فەرمان ڕەوای میر نشینی بابانی، هەتا ڕووخانی میرنشینەکە لە سالی 1851، دواتر قەوارەیکی سەر بەخۆیان وەرگرتوە و لە ساڵانی 1880 تورکە عوسمانیەکانیان دەرکردووه وە لەساڵی 1916 ڕێگریان لە سوپای ڕووس کردووە کەویستویەتی بێنە ناو سنوری پشدەر لەڕێگەی شاری سەردەشت زیانێکی زۆر یان لە هێزی ڕووسەکان داوەو وایان ڵیکردووە کە پاشەکشێ بکات لەشاری سەردەشت، وە بەهەموو شێوەیەک هاوکاری شێخی نەمر و شۆرشکەیان کردوە وەتوانیویان ئینگلیزەکان لە ناوچەی پشدەر - بیتوێن وەدەر بنێن کە زەردوو زیانێکی زۆریان بە سوپای ئینگلیز گەیاندووە لە قولە و دەربەندی ڕانیە، لەساڵی 1927 لەدژی شای ئێران (ڕەزا شا) ڕاپەڕین کەدەیویست دەست بەسەر ماڵ و موڵکی میراودەلیانی کوردستانی ئێران دا بگرێت دەریان بکات لە سەر زەوی و زاری خۆیان بەڵام ملیان بۆنەداو بە ڕێکەوتن کێشەکەیان چارەسەر کرد کەدەبێت میراودەلیەکان لە کوردستان ئێران بمێنەوە و وە شای ئێران بۆی نیە دەست بەسەر زەوی و زارەکانیان دا بگرێت، وەدەستێکی بەڵایان هەبووە لە هەڵگریساندنی شۆرشی ئەیلول هەر زوو ناوچەکەیان پاک کردۆتەوە لە دەست دەسەڵات دارانی حکوومەتی عێراقی....
ئێستا کەش میراودەلیەکان لەزۆربەی شارو شارۆچکەکانی کوردستانی عێراق-ئێران بڵاو بوونەوە وە لەدەرەوەی ووڵات و دورە وڵاتی و تاراوگە بوونیان هەیە، سەدان کەسی بەتواناو خاوەن دکتۆرا و بەئەزموونیان تێدا هەڵکەوت وە لە بوارەکانی ژیان.
سەرچاوە:-
ئیبراهیم ئیبراهیم، چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی میراودەل پشدەر.
مۆفەق میراودەلی، عەشیرەتی میراودەلی.[1]