ئەمینداری گشتی حزبی سووریای ئاییندە، ئێوارەی ڕۆژی #11-10-2019# لەکاتێکدا بە ڕێگای گشتی نێودەوڵەتی بەرەو #قامیشلۆ# دەچوو، کەوتە بۆسەیەکی چەتەکانی هاوکاری سوپای داگیرکەری تورک کە بۆ ئۆتۆمبیلە ڕێگوزەرەکان دایدەنێن. شەهید بوو. [1]
هەڤرین ساڵی 1983 لە شارۆچکەی دێرک-ی ڕۆژاوای کوردستان لە خانەوادەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایکبووە.
خوشکێکی شەهیدە و دایکی یەکێک بووە لەو کەسانەی لە ڕیزەکانی #پەکەکە#دا کاری کردووە و چاوی بە #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# کەوتووە.
هەڤرین کۆلێژی ئەندازیاری کشتوکاڵی لە حەڵەب تەواوکردووە.
لە ساڵی 2012 لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژاوادا، هەڤرین چالاکانە بەشداری لە شۆڕشەکەدا کردووە و بەرپرسیارییەتی ڕێکخستنی گەنجانی لەئەستۆ گرتووە.
دواتر بووەتە بەرپرسی ڕێکخستنی دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
پاشان بووەتە بەرپرسی ئەنجوومەنی ئابووری لە شاری قامیشلۆ.
دواتر پاش ڕاگەیاندنی پێکهاتەی بەڕێوەبەریی خۆسەریی، بووەتە جێگری دەستەی وزە لە هەرێمی جزیرەو پاشان بووەتە هاوسەرۆکی دەستەی ئابووری لە هەرێمەکە.
لەسەرەتای ساڵی 2018 لەگەڵ کۆمەڵێکی کەسایەتی دیکەی (سووریا) یی دەستی کردووە بە دامەزراندنی حزبێکی سووری.
ڕۆژی 27ی مارسی 2018 لە کۆنگرەی دامەزراندنی پارتی سووریای دواڕۆژدا کە ڕەققە بە بەشداری چەندین کەسایەتی کورد و عەرەب و سریانی بەڕێوەچوو، هەڤرین خەڵەف وەک سکرتێری گشتی پارتەکە هەڵبژێردرا.[2]
ئەحمەد حسێن جاسم ناسراو بە ئەبوحەفز شەرقییە بەرپرسی ئەو گرووپەی هەڤرین خەڵەفیان شەهید کرد، بە پلابێکی تۆکمە لەلایەن شەڕڤانان لە گوندێکی عێن عیسا لە نۆڤەمبەری 2019 کوژرا. (بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)