$باکووری کوردستان$
- بە مەبەستی لێسەندنەوەی مافی پارێزبەندی 6 پەرلەمانتار کە 5 پەرلەمانتاری #هەدەپە#ن، 10 دۆسیە بۆ پەرلەمانی تورکیا ڕەوانەکران. ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی کە دۆسیەیان لەدژی ئامادەکراوە ئەمانەن: فاتیمە کورتولان پەرلەمانتاری مەرسین، تولای هاتەمئۆغوللاری پەرلەمانتاری ئەدەنە، ڕەمزیە توسون پەرلەمانتاری #ئامەد#، عەبدوڵلا کۆچ پەرلەمانتاری ئاگری و حەسەن ئوزگونەش پەرلەمانتاری شڕنەخ.[1]
- تەرمی 8 گەریلای #پەکەکە# کە لە شاخەکانی جودی و گابار و هەرێمی بەستای شرنەخ لە کاتە جیاوازەکاندا شەهید بوون، ماوەی 20 ڕۆژە لە پزیشکی دادوەری ڕاگیراون و ڕادەستی خانەوادەکانیان ناکرێنەوە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی یەکگرتنەوەی حزبی دیموکرات بە جیدی دەسیپێکردووەتەوە و لەسەر ئاستی باڵا گفتوگۆ لەنێوان حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) و حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) هەیە و لەسەر زۆر بابەت کۆکن بۆ بەستنی کۆنگرەی هاوبەش و یەکگرتنەوە.[4]
- لە یەک هەفتەی ڕابردوودا جیا لەوەی نان بە دژواری لە نانەواخانەکانی چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەست دەکەوێت، لە هەمانکاتیشدا ئارد کەمە و نرخەکەشی دوو بەرانبەر بەرزتر بووەتەوە و ئەمەش خەڵکی نیگەران کردووە.[6]
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی #مەریوان#ی بە ناوەکانی حامید دادستان تەمەن 50 ساڵ، #سۆران# دادستان تەمەن 22 ساڵ و حەمدی دەبستانی تەمەن 40 ساڵ خەڵکی گوندی دەگای شێخان سەر بە مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزراون.[7]
- لە ئەنجامی ڕادوونانی هێزە نیزامییەکان حکوومەتی ئێران، کاسبکارێکی #سەقز#ی بە ناوی هیوا وەکیلی کوڕی کەریم، گیانی لەدەست دا.[7]
$باشووری کوردستان$
- عەرەبی هاوردە ئەمڕۆ بۆ ڕووپێویکردنی زەویی جووتیارانی کورد هاتنە گوندی پەڵکانە، بەڵام ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەوان و جووتیارانی کوردی گوندەکە ڕوویدا.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/377248/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پێکدادان لەنێوان عەرەبی هاوردە و جووتیارانی کوردی گوندی پەڵکانە ڕوویدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پێکدادان لەنێوان عەرەبی هاوردە و جووتیارانی کوردی گوندی پەڵکانە ڕوویدا=KTML_ImageCaption_End=
- بەپێی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری ڕابردوودا 912 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و 20 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە؛ هاوکات 194 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.[2]
- لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی #کۆرۆنا# لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، ناوەندەکانی خوێندن بەردەوام دەبن لە دەوامکردن تاوەکو کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای کۆرۆنا.[2]
- هاوسەرۆکی یەکێتی، #لاهور شێخ جەنگی# ڕایگەیاند: ئەم شێوازەی ئێستای حکومڕانی قبوڵ نییەو دەبێت چاکسازی لە بۆرییەکانی نەوتدا بکرێت، زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار بەناوی کرێی کۆمپانیاکانەوە ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت، نەک حکومەت مووچەی فەرمانبەرێک کە 300 هەزار وەردەگرێت کەمبکاتەوە و بڵێت چاکسازیم کردووە.[3]
- ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە، تیمی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا میت بەرپرسێکی باڵای پەکەکەیان کردووەتە ئامانج و (کوشتوویانە)، کە یەکێک بووە لە فەرماندەکانی پەکەکە لە #شنگال#. بەگوێرەی ئاژانسەکە، فوئاد زەنگین به نازناوی سەرهات پاتنۆس بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و یەکێک لە فەرماندەکانی #هەپەگە# بووە لە شنگال، ماوەیەک بوو لەلایەن میتەوە چاودێریی جموجۆڵەکانی دەکرا و لەڕێگەی تیمی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانیانەوە لە بۆسەیەکدا لە شنگال (کوشتوویانە).[2]
- یەکێتی مامۆستایانی کوردستان - لقی #سلێمانی# لەڕاگەیاندراویکدا جەغت لەوە دەکات کە بایکۆت بەردەوام دەبێت.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژئاوای کوردستان$
- مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵەی #عەفرین#ی لەسەر سنووری نێوان باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان، کوژرا. مێردمنداڵەکە ناوی حەسەن جومعە حەمەد، تەمەن 16 ساڵ و خەڵکی شارەدێی جندرێسی سەر بە عەفرینە لەکاتێکدا لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی ویستوویانە سنوور ببڕن و باکووری سووریاوە بچنە ناو خاکی تورکیا، لەلایەن پاسەوانانی سنووری تورکیا تەقەیان لێکراوە، لە ئاکامیشدا ئه و مێردمنداڵە کوژراوە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- لەسەر قسەکانی #هۆشیار زێباری#، کە ڕایگەیاندبوو، هۆکاری هێرشکردنە سەر #هەولێر# بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گروپە چەکدارەکان، پێیانوایە هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا نزیکە و بەشێکە لە پرۆژەی ئەمریکا، هەروەها بنکەی ئەمریکی لێیە، ئەو گرووپانە وەک #داعش# وان، چۆن داعش هێرشی کردە سەر بەغدا و دواتر هێرشی کردە هەولێر، ئەوانیش هەمان کاریان کرد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لەبارەی #حەشدی شەعبی#ەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا گرژیی لەنێوان بەشێک لە پەرلەمانتارانی شیعە و پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی کوردستان دروستبوو.[2]
- چەند سەرچاوەیەک لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕایانگەیاند، کاروانێکی دیکەی چەکدارانی گروپە میلیشیاکانی سووریا کە فەرمان لە ئەنقەرە وەردەگرن، ئامادە دەکرێن بۆ ئەوەی لە ڕێگەی تورکیاوە ڕەوانەی هەرێمی ناگۆڕنۆ قەرەباغ بکرێن، بەبێ ئەوەی ئه و سەرچاوانە ئاماژە بە وادەی گواستنەوەیان بکەن.[4]
- وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ جەختیکردەوە، وڵاتەکەی تورکیای بە هاوپەیمانی ستراتیجی دانەناوە، وێڕای کە هاوبەشییەکی توندوتۆڵ لە نێوان هەردوو وڵاتدا لە پرسە جیاوازەکاندا کارێکی گرنگە.[4]
- وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، جان ئێف لۆدریان جەختیکردەوە، وڵاتەکەی هۆکارەکانی خۆی هەیە بۆ باسکردنی پابەندییەکانی خۆی بە بەڵینەکانی لە سایەی ئەوەی لە قەرەباخ ڕوودەدات، تورکیاشی بەگڕدانی ململانێ لە ناوچەکەدا تاوانبارکرد.[4]
- حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، نامەیەکی دەستنووس لە #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# سەرۆک کۆماری تورکیاوە بە دەست #مستەفا کازمی#، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتووە و تێیدا کازمیی بانگهێشتی تورکیای کردووە.[4]