لە دایکبووی #11-03-1974#
دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد، بەشی شانۆیە.
هاوسەرگیری کردوە. خێزانی ڕۆژنامەنوس و نووسەر #کەمال بەدران#، خاوەنی کچ وکوڕێکە.
یەکەم شانۆبەشداربووە:
بلوێرەکەی وەیسە شوان
نووسینی: عومەر حەمە ئەمین
دەرهێنانی: عومەر قادر بەرزنجی
...
لە ساڵی 1983/1984 دێڕ دێڕ شیعری نوسیوە, زۆرجار کۆپلە شیعری ناردووە بۆ گۆڤاری بەیان، زۆرشیعری فەوتاون بەهۆی ئەوەی ماڵەوەیان حەزیان نەکردووە توشی کێشەی سیاسی بێت لە سەردەمی ڕژێمی بەعس دا.
لەم ساڵانەدا کاروانی شیعری لە لاپەڕە شاراوەکان گەیاندە بەردەم خوێنەر لە فیسبوک و تیلیگرام و ئەنیستگرام و گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا و لە پەرتووکی#ژن ژیان دەنووسێتەوە# کە پرۆژەی #ماڵی کتێب# بوو لە پایتەختی کوردستان شیعری 81 خانمی کوردستان بوو ئەمیش بە شیعری(نوێژی عەشق)بەشداربووە.
دوو شیعری کراوە بە سروود ئاوازی و ووتنی #جاسمی ساز#، دووشیعریشی کراوە بە گۆرانی ووتنی جێگر خۆشناو.
سێ کۆڕی شیعری بەستووە.
کۆڕێکیان لە شارەزوور شارەکەی حەبیبەی #نالی# و دوو کۆڕیش لە شاری ڕۆشنبیری #سلێمانی#
دووچاوپێکەوتنم لەکەناڵی سترێک
ڕۆژباش کوردستان
شیڤای وێژە
بەرنامەی ڕۆژباش گەلی کوردستان ڕاستەوخۆ
چاوپێکەوتنێکی لە بەرنامەی ورشه لەکەناڵی ئاریان تیڤی
کۆمەڵە شیعرێکی ئامادەیە.
دیوانەکەی ناو دەنێت(گوڵە شیعرێ)
بۆ هاوسۆزی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا بەشداری لە ڕێپێوانەکان کردووە وتە و شیعری خۆێندۆتەوە. [1]