$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ژمارەیەک زیندانی لە زیندانێکی شاری خوڕەمئاوای پارێزگای #لوڕستان# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵاتن، یەکێکیان کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندارە، 20 لەوانە توانیویان ڕزگاریان ببێت.[5]
$باشووری کوردستان$
- #وەزارەتی تەندروستی# ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری #دهۆک# تۆمارکرا، تووشبووەکە پیاوێکی 50 ساڵانە و لە ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە.[4]
- بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: تا ئێستا قۆناغێکی باشمان لە ڕوبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیوە و تکاش لەهاووڵاتیان دەکەم لەماڵەکانیان بمێننەوە و پابەندی زیاتری ڕێنماییە تەندروستیەکان ببن.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378313/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 19-03-2020=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378313/0004.JPG=KTML_Photo_End=
- لە #سلێمانی# گروپێک کەمپینی کۆکردنەوەی خۆراک بۆ هاوکاری هەژاران ڕاگەیەندرا و ئامانجیان دابیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانردنی خۆراکە بۆ 7 هەزار ماڵ.[2]
- بڕیاردرا نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە #سەیدسادق# بکرێتەوە و سەرجەم ئامێر و پێداویستیەکانی لە ڕێگەی خەڵکانی خێرخواز دابین دەکرێت.[3]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، توشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، ئافرەتێکی تەمەن 63 ساڵانە کە دایکی تووشبوێکی پێشووە کە پێرێ ڕاگەیاندرا.[4]
- پاش ئەوەی لە هەورامانی دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەمپینی سەلامەتی واران دژی پەتای کۆرۆنا ڕاگەیەندرا، لە هەورامانی دیوی باشوریش ژمارەیەک پزیشک پەیوەستی هەمان کەمپین بوون.[1]
- بەهۆی ئەو بارانبارینە بەخوڕەی دوێنێ سنووری پارێزگای دهۆکی گرتەوە، کە بەڕێژەی 70 ملیم بارانباری، باراینی ئەو ڕێژەی زۆرەی بارانیش بووە هۆی دروستبوونی لافاو بەم هۆیەشەوە زیانێکی زۆری بە ماڵ و دووکان و ئۆتۆمبێلی هاونیشتمانییان کەوت.[5]
- #نێچیرڤان بارزانی#، بە تەلەفۆن پەیوەندی بە فەرهاد ئەترووشی پارێزگاری دهۆکەوە دەکات بۆ پرسینی بارودۆخی زیانلێکەوتووانی لافاوی پارێزگای دهۆک و یەک ملیار دینار بۆ پارێزگاکە تەرخاندەکات.[5]
- #مەسرور بارزانی# بڕی دوو ملیار دینار بۆ زیانلێکەتووانی لافاوی دهۆک و #زاخۆ# تەرخاندەکات.[5]
- لە #چەمچەماڵ# بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی کەمپەینێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیەندرا، تێیدا داوا لە سەرمایەداران دەکەن کە هاوکاربن بۆ دابیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانردنی ئامێر و پێداویستی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا.[6]
- حکومەتی هەرێمی کوردستان سەنتەرێک بۆ ڕێنمایی تەندروستی هاونیشتمانیان دەکاتەوە و لەرێگەی ئەو سەنتەرەوە بەخێرایی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەگەیێندرێتە هەموو کەسێک.[5]
- شەش گوللە هاوەن ئاراستەی شارۆچکەی #خورماتوو# کران و چەند کەسێک برینداربوون.[3]
- بەڕێوەبەرایەتی ئاوی #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارینی زۆر و لێڵ بوونی ئاو، هەرسێ وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز بەشێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.[3]
- گوتەبێژی پۆلیسی شاری #سۆران#ی سەر بە پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، پاش دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان چەند کەسێک، 12 کەس دەستگیرکران و سێ کەسیش برینداربوون.[5]
- چەند ئەندامێکی هاوپەیمانی نیشتیمانی دەستیان لەکار کێشایەوە و ڕایانگەیاند کە بەهۆی ئەوەی هاوپەیمانی لە ڕێبازی خۆی لایداوە و پەیوەندیە سیاسی و دبلۆماسیەکانی شەفاف نییە و سەرچاوەی دارایی ڕوون نییە ئەوان دەست لەکار دەکێشنەوە.[6]
- دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگەی #مەخموور# - مامزاوە لە ڕۆژئاوای شاری هەولێر، کەسێک بە چەقو هێرشی کردە سەر دوو پۆلیسی هاتوچۆ و بە سەختی برینداری کردن. ڕووداوەکە لە کاتێکدا بووە، کاتژمێر 1:00 دوا نیوەڕۆ ئەمڕۆ کەسێکی تەمەن 30 ساڵان ویستیوویەتی لە بازگەی ناوچەکە سەرپێچی ڕێنماییەکان بکات، بەڵام لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە ڕێگری لێکراوە، ئەویش بە چەقو هێرشی سەر پۆلیسی هاتوچۆی کردووە و دوو پۆلیسی بە سەختی بریندار کردووە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- کۆنفدراسیۆنی کۆمەڵگە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (#کۆن - مەد# / KON-MED) ڕایگەیاند، کۆمیتەیەکیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) دامەزراندووە.[1]
- بەپێی ئاماری فەرەمیی دەوڵەتی تورک لە تورکیا 2 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئەو کەسانەی ڤایرۆسەکەیان تووشبووە بۆ 2 قات بەرزبووەتەوە و توشبوان گەیشتوونەتە 191 کەس.[1]
- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەته 18هەزار و 407 کەس و تاکو ئێستاش 1284 کەس گیانیان لەدەست داوه.[3]
- وەزارەتی تەندروستی عێڕاق ئەمڕۆ 11 حاڵەتی دیکەی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندی ڕینماییەکانی تەندروستی ببن.[1]
- ئەمڕۆ ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە سەر ڕێگای ئێم-4 لە گوندی محەبەل لە دەشتی ڕۆج لە ڕۆژئاوای ئیدلب دوو بۆمبی چێندراو بە کاروانێکی سوپای داگیرکەری تورک تەقیوەتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕوانگەی سوری، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو دوو بۆمبە چێندراوەدا، سەربازێکی سوپای داگیرکەری تورک کوژراوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. هەر ئەمڕۆ ڕاوانگەی سوری ڕایگەیاند: نزیکەی 90 ئۆتۆمبێلی سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەروازەی کەفەر لۆسین لە باکوری ئیدلبەوە چوونەتە ناو خاکی سوریا.[6]
- دوو سەربازی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا کوژران و وەزارەتی بەرگری ڕووسیاش ڕایگەیاند، ئه و دوو سەربازە لە ئاکامی پێکدادانیان لەگەڵ گرووپێکی تیرۆریستی کوژراوون.[3]