مێژوو و فەرهەنگێکی پڕ لە شانازی
مرۆڤ ئەو بوونەوەرەیە کە جیاواز لە هەموو بوونەوەرەکانی دیکە بە بێ کۆمەڵایەتی بوون و پێکەوە ژیان هەبوونی واتای نامێنێت، یەک لە گرنگترین هۆکارەکان بۆ بەکۆمەڵگا بوونی مرۆڤایەتی، باوەڕیە، کە لەناو هەر تیرە و هۆز و عەشیرە و نەتەوەیەکدا بە شێوازێک بووە و هەیە. لە گیانلەبەرێکەوە بگرە تا بێ گیانێک و تا دەگاتە تاکه خودایی، لەناو کۆمەڵە مرۆڤەکاندا جیاوازی هەبووە و هەتا ئەمڕۆیش هەر بەردەوامە.
دین و باوەڕی بووەتە پارێزەری ئەخلاقی و چاندی کۆمەڵگا. گەلی کوردیش گەلێکە کە مێژوویێکی دوور و درێژی هەیە و بە درێژایی مێژوویش خاوەنی باوەڕی خۆی بووە. لە ئانیمیزمەوە بگرە تا دەگاتە میترائیزم، ئایین و باوەڕەکەیشی کاریگەریەکی بەرچاوی لە سەر نەتەوەکانی دیکە هەبووە. تا دوایی کە دینی ئیسلام جێگای ئایینەکانی تری گرتۆتەوە، بووەتە باوەڕی بەشی هەرە زۆری گەل، چونکە دین بەشێکی ئەساسی چاندی کۆمەڵگای کوردی بووە، بە ئاسانی بە گۆڕانکاری دینی، هەموو پیرۆزی و بۆنەکانی لەناو نەبردوە و نەیتواندۆتەوە. هەر چەن لە لایەن باوەڕی نوێوە بە بیانۆی جیا جیا تۆمەتبار کراوە و سزا دراوە.
رێوڕەسمی زەماوەندی پیرشالیار لە هەورامانی تەخەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەشێکە لەو چاندە باوەڕییە کە لە دەمی ئایینی میترائیزمەوە دەستیپێکردوە، ئەگەرچی تا ئاستێک باوەڕی ئیسلامی کاریگەری لە سەری هەبووە، بەڵام دیسان ناوەڕۆکی فەرهەنگی و ڕەسەنایەتی بۆنەکە، پارێزراوە و بووەتە هۆکارێک بۆ کۆکردنەوەی باوەڕمەندانی زەردەشتی دنیا لای یەکتردا و مرۆڤ ئەتوانێ بێژێت کە هەر دو شوێنکەوتوانی زەردەشتی و ئیسلام بەو پەڕی ڕێزەوە بەشداری مەراسمەکە دەبن. ئەمەیش ئاماژە بە ئاشتیخوازی ئایینەکانە لە جەوهەری خۆیاندا و پێکەوە ژیان و ئەخلاق ناوەڕۆک و ئامانجی هەمویان بووە.
بە بۆنەی ڕێوڕەسمی زەماوەندی پیرشالیار کە بە (زەماوەنه و پیری) بە ناوبانگە و هەرساڵە لە 15ی مانگی ڕێبەنداندا واتا نیوەی وەرزی زستان بەڕێوەدەچێ، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەموو باوەڕمەندان و گەلی کورد بەگشتی و گەلی هەورامان بە تایبەتی دەکەین.
کومیتەی ئایین و باوڕی کۆمەڵگای دێموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)[1]
#04-02-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!