زنجیرەی دۆسێیە فەرهەنگی و فیکریەکان
دۆسێی ژمارە (10)
عەبدلواحید
خولانەوە لە بازنەی چەمکە سواوەکانی ڕابوونی سەلەفی
نووسینی: #محەمەد هەریری#
چاپی ئەلکترۆنی یەکەم: فێبرایەری 2020
دیزاینی بەرگ و ناواخن: هادی هونەر
-تێکستی پێشەکی:
ئەو چەواشەکاریانەی لەو دۆسێیە باسیان دەکەین تەنها چەند نمونەیەکن، ئەگەر نا سەدان وهەزاران چەواشەکاری تری هەیە، کە لە بیری عەرەبی سادەی بەناو ڕابوونی ئیسلامی وەریدەگرێت، وەریدەگێڕێتە سەر کوردی.
ئەو چەواشەکاریانەی بەناو ڕابوونی ئیسلامی هەموو جۆرێکن، چەواشەکاری زانستی بەناوی ئیعجازی عیلمی قورئان و سونە!
چەواشەکاری مێژوویی کە تەنها چەند وێنەیەکی بچوکی خەئاڵی و ئایدیاڵی مێژووی سەحابە و خەلافەت و ئیمامەکان پۆلیش دەکات، وفەرامۆشی هەموو خراپەکاری و کارە نێگەتیڤەکان دەکات.
چەواشەکاری سیاسی کە ئەو لایەنە زیاتر ئیسلامییە سیاسییە ئیخوانیەکان بەڕێوەی دەبەن! وەک موعجزاتی ئەفغانەکان لە شەڕیان دژی سۆڤیەتدا! و دەیان جۆری تری چەواشەکاری.
دەتوانم بڵێم کۆی ئەو کتێبە باس لەو چەواشەکاریانەی دکتۆر عەبدلواحد دەکات، بۆیەش کتێبەکەم بە ناوی بەشی پێنجەمی ئەو کتێبە کرد.