بۆ یادی (29) ساڵەی ڕاپەڕینە مەزنەکە
راپەڕینی ساڵی 1991 وەرچەرخانێکی گەورەیە لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلەکەماندا.
پاش ئەوەی چەندین ساڵ گەلەکەمان لە ژێر چەپۆکی زوڵم و زۆرداری و تەعریب و تەبعیس و تەرحیل و کوشتن کە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دژ بە گەلی کورد جێبەجێ دەکرا، سەر ئەنجام بە ڕابەرایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسیییەکانی تردا توانرا بەرنامەی ڕاپەڕینی سەرتاسەری دابرێژرێت، ئەوەش دوای ئەو بارودۆخ و زەمینە لەبارە سیاسی و سەربازییەی لە عیراقدا هاتە ئاراوە و دوای داگیر کردنی کوەیت لەلایەن عیراقیەوە،
پاشان بە بەرنامەی تۆکمە و بەهاوکاری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ڕێکخستنەکانی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان لە 5 /3/1991 لە دەروازەی ڕاپەڕین، چەخماخەی ڕاپەرین لێدرا و توانرا #ڕانیە# ببێتە دەستپێکی ڕاپەڕین و پاشان ڕزگارکردنی تەواوی شار و شاررۆچکەکانی کوردستان و بە #کەرکووک#ی قودسی کوردستانەوە و بەخوێنی گەشی دەیان پێشمەرگەی قارەمان هاتەدی و بەشی شێری ئەو خوێنەی بەخشرا بەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەوت بۆیە ئێمە وەک مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی نشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی یادی (29) ساڵەی ڕاپەرینی ساڵی 1991 لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین و دەستی ڕێز بەسنگمانەوە دەگرین لە ئاستی بەخشینی خوێنی ڕۆڵەکانیان و سڵاو دروود دەنێرین بۆ ڕۆحی مامی گەورەمان و تەواوی شەهیدانی ڕاپەرین و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و پیرۆزبایش ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەکان و ڕێکخستنە دێرینەکانی و تەواوی ئەنادام و دۆست و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین،
خوازیارین ئەم یادە ببێتە مایەی پێکەوە ژیان و بەهێزکردنی تەبایی و برایەتی نێوان لایەنەکان لە پێناو باشترکردنی خزمەتکردن بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و خۆشگوزەرانی بۆیان، هەروەها هیوامانە گەلەکەمان هەمیشە ئارام و خۆشگوزەران بێت، جارێکی تر پیرۆزە یادی (29) ساڵەی ڕاپەڕین.
سڵاو لە یادی ڕاپەڕین
سڵاو لە پێشمەرگە
#04-03-2020#