ئاگاداری بە پەلە بۆ خەڵکی دەڤەری #سۆران#
1- لە بەر ئەوەی لە نیوەشەوی ئەم شەو 13 لە سەر 14/3/2020 بۆ ماوەی 48 کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆی ناچاریە لە ناو سەنتەری شاری #هەولێر#، تکایە هیچ کەس بۆی نیە سەفەری هەولێر بکات لە دەڤەرەکەمان، تەنیا ئەمبۆلانس و هێزە ئەمنییەکانی لە ئەرکدان و کارمەندانی بیانی.
2- قەدەغە لە نێوان پارێزگاکانی هەولێر و #دهۆک# و #سلێمانی# لە نیوەشەوی ئەم شەو دەستپێدەکات بۆیە هاتن و چوون بۆ دەرەوەی سنووری پارێزگای هەولێر ڕێگا پێدراو نیە.
3- لە ناو شاری سۆران قەدەغەی هاتوچۆی ناچاری نیە تا ئێستا، بەڵام دەرنەچوون بۆ زۆر کاری پێویستی نەبێ مەیکەن، تکایە ڕەحم بە خۆتان و شار و وڵاتتان بکەن مەیەنە دەرەوە.
4- تکایە قەرەباڵغی بووک و سەیرانی بە کۆمەڵ ڕابگرن و ناچارمان مەکەن بۆ سەلامەتی خۆتان ناچار بین هێزی یاسایی بە کار بێنین.
5- خەڵکێکی نابەرپرس تا ئێستاش بۆ جەلەبی قاچاغ سەردانی ئێران دەکات لە ڕێگای #سیدەکان# و لای تورکیا، ئەوانە نەک هەر دەبێ کەرەنتینە بکرێن، دەبێ بدرێنە دادگا و ئیجرائاتی تریشیان لەگەڵ بکرێ.
ژووری عملیاتی سۆران لە ناو قائمقامیەتە هەر کەسێ پێویسی پەیوەست بە کۆڕۆنای هەبوو. کە ژمارەی کراوەی ژووری عملیاتە..
#14-03-2020#