لە ساڵی 2018 دا دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی شاری #عەفرین#یان داگیرکرد، لەبەرانبەر ئەو داگیرکەریە چالاکی هێزەکانمان بەشێوەیەکی کاریگەر بەردەوامیان هەیە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە شێوەی فەرمی #داعش#ە لە ڕۆژئاوای کوردستان هێرش ئەنجامدەدات و هەرجورە تاوانێکی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامدەدات و دیموگرافیای عەفرین دەگۆڕێت.
ئێمە وەک هێزەکانی ڕزگاری عەفرین هیوای ئەم خاکەین و هیواکان بەدیدەهێنین و خوێنی گەل و خاکەکەمان هێڵی سوورە و لەبیرناکرێت، پێویستە باش بزانرێت کە ئێمە حەزمان لە شەڕ نییە، بەڵام داگیرکەری وڵاتمان، هەموو کاتێک هۆکاری شەڕ و تۆڵەسەندنەوەیە، دوژمنی گەلەکەمان جگە لە شەڕ هیچ شتێک تێناگات، ئەزموونی دوو ساڵی ڕابردووی بەرخۆدانمان لە بەرانبەر داگیرکەریی دۆخەکە ڕووندەکاتەوە، ئێمە گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەین و لە خاکە پیرۆزەکەمان دەریان دەکەین و ئاڵای ئازادی لە چیای کورمینج بەرز دەکەینەوە.
=KTML_Bold=ئازادی عەفرین ئەرکی سەرەکیمانە=KTML_End=
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: پێویستە دۆست و دوژمن هەموویان بزانن، گەلەکەشمان پشتڕاست دەکەینەوە ئازادی عەفرین ئەرکی پیرۆز و سەرەکی ئێمەیە و لە ماوەیەکی نزیکدا دێتەدی، ئێش و ئازاری گەلەکەمان بە دەستی داگیرکەری تورک دەبێتە تۆپەڵێک ئاگر و دوژمن دەسووتێنێت و لەناوی دەبات.
بڕاوامان بە #شەڕڤان#ەکانمان هەیە و دەڵێین: لە سێیەمین ساڵی داگیرکاری عەفریندا ئاستی شەڕمان و هێزمان زیاتر دەبێت و لە هەموو شاخ، گوند و کۆڵانەکانی عەفرین بڵاودەبێتەوە، هەموو دەڤەرێکی عەفرین و دەوروبەری بۆ ئێمە سەنگەری شەڕن و هەموو داگیرکەر، چەتەکانیان، سیخوڕ و پێپەتیەکانیش دەبنە ئامانجی شەڕڤانەکانمان، ئێمە لە هەموو دەڤەرێکی عەفرین دەبین و گەلەکەمان دەپارێزین.
=KTML_Bold=ئازادی نزیکە=KTML_End=
هەروەها هاتووە: بانگەوازیمان بۆ هەموو گەنجان ئەوەیە هەڵویستێکی نەتەوەیی پیشان بدەن و بەشداری لە بەرخۆدانی سەردەمدا بکەن، لەکاتی بەرخۆداندا جێگای گەنجان ڕیزەکانی ئێمەن، ئازادی نزیکە و با هەموو کەسێک لە خوڵقاندنی ئازادیدا جێگای ئابڕومەندانەی خۆی بگرێت، لە هەمانکاتدا داوا لە گەلەکەمان لەناو و دەرەوەی عەفرین دەکەین، بڕوا و هیوای خۆیان بۆ ئازادی زیندوو و بەهێز بکەن، ئەمڕۆ قاڕەمانەکانمان بە خوێنی خۆیان هەنگاوی گرنگ دەنێن و سەرکەوتن دەخوڵقێنن، هەروەها بانگەوازیمان بۆ ئەو کەسانە هەیە کە دەستیان لەگەڵ داگیرکەران تێکەڵکردووە و زیانیان بە گەلەکەمان گەیاندووە، بگەڕێنەوە سەر نامووس و کەرامەتیان کە خاکی عەفرینە و بگەڕێنەوە و لە داگیرکەران دووربکەونەوە، تەمەنی داگیرکەران کەمە و کاتێک تێکدەچن هیچ کەسێک لەدوای خۆیان ناپارێزن.[1]
#18-03-2020#