ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی
(رۆژگار ڕزگار محەمەد) پاسەوانی وەزیری دارایی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە. لە کاتی ئەرکی فەرمی خۆیدا لە ژێر سەرپەرشتی و ڕێنمایی دەزگای زانیاری کاری سیخوڕی ئەنجامداوە بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی بیانی لە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان، #وەزارەتی دارایی# و خودی وەزیری دارایی ئەو کات. دوای ئەوەی بەڵگەی سەلمێنەر کەوتنە بەردەست، بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کرا و دانی بە تەواوی کارە سیخوڕییەکانی دانا و تەواوی وردەکاری لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدایە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی #هەولێر#
#19-03-2020#