کاتەکانی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و کردنەوەی فرۆشگەکان بۆ هاونیشتمانیان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
کاژێر 6ی بەیانی بۆ کاژێر 12ی نیوەڕۆ بەم شێوەیە دەبێت:
- ئۆتۆمبێلی دابەشکردنی غاز و تەنکەری زێراب و ئاوەڕۆی پیسی ماڵان دەتوانن لەو کاتەدا هاتووچۆ بکەن.
- ئۆتۆمبێڵی ماست و بەروبوومی ئاژەڵی لە گوندەکانەوە بۆ قەزا و سەنتەری شارەکان.
- دووکانی فرۆشتنی سەوزە و میوە.
- فەرمانبەرانی دارایی و بانک و گەنجینەی حکومەت بەمەرجێک ناسنامە و خشتەی کاریان لەلابێت.
- بارهەڵگری تایبەتی گۆشتی سەربڕخانەکان و گۆشتفرۆشی ئاژەڵی.
- هەڵگرانی مۆڵەتی فەرمیی کشتوکاڵی، بنە تۆو، قڕکەر و پەین.
- سەربڕخانەی مریشک، تەنیا پێنج ئۆتۆمبێلیان ڕێگەیان پێدەدرێت.
کاژێر 12ی نیوەڕۆ تاوەکو کاژێر 6ی ئێوارە بەم شێوەیە دەبێت:
- نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو و بانکە ئەهلییەکان، تەنیا ڕۆژانی دووشەممان و چوارشەممان.
- ئۆتۆمبێلی تایبەت بە گواستنەوەی دەرمانی کۆگاکان بۆ دەرمانخانەکان.
- فەرمانبەرانی دارایی و بانک و گەنجینەی حکومەت بەمەرجێک ناسنامە و خشتەی کاریان لەلابێت.
- ئۆتۆمبێلی تایبەت بە گواستنەوەی خۆراک و کەرەستەی پاککەرەوە بۆ مارکێتەکان.
- کۆمپانیاکانی گەیاندنی دیلیڤەری (پۆستە و بەرید).
- سەربڕخانەی مریشک، تەنیا پێنج ئۆتۆمبێلیان ڕێگەیان پێدەدرێت.
هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد، لە کاژێر 6ی ئێوارە بۆ 12ی شەو هیچ هاتووچۆیەک نابێت و هاتووچۆ بەتەواوی قەدەخەیە جگە لەو لایەنانەی ڕێگەپێدراون.
کاژێر 12ی شەو بۆ کاژێر 6ی بەیانیش هاتووچۆ بەم شێوەیە دەبێت:
- ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی گازی مۆلیدە ئەهلییەکان و کردنەوەی گۆڕەپانی گازفرۆشەکان.
- کارمەندانی ڤێتێرنەری و پرۆژەکانی سامانی ئاژەڵ و کشتوکاڵی، چوون بۆ باخداری و کاروباری کشتوکاڵی و هەنگداری.
- گواستنەوەی بەشە خۆراکی بریکارەکانی خۆراک (بایع).
ئەو لایەنانەش کە قەدەخەی هاتووچۆ نایانگرێتەوە بەم شێوەیە دەبێت:
- پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەمەرجێک لە ئەرکدا بن.
- ئەو ئۆتۆمبێلانەی نەخۆشی درێژخایەن و بەڵگەی تەواویان پێیە.
- دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە مەرجێک پاڵپشتیی دەزگاکەیان پێبێت.
- ئۆتۆمبێلەکانی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی وەکو ئاو، کارەبا، شارەوانی و هەڵگری تابلۆی حکومی بەمەرجێک لە ئەرکدابن.
- ئۆتۆمبێلەکانی فڕێدانی زبڵ و خاشاک.
- ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای نەوت و گەیاندن و پەیوەندییەکان بە ڕەزامەندیی #وەزارەتی ناوخۆ#.
- کارمەندانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی #هەولێر# بەپێی خشتەی کار و ناسنامەکانیان.
- کارمەندانی خانەکانی بەساڵاچوون و نێوجەوانان.
- شێڵتەری ئافرەتان و بەندینخانەی گەوران و کارمەندانی کەشناسی بە ناسنامەوە.
- هێزەکانی پێشمەرگە، ناوخۆ و پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانی، پۆلیسی هاتووچۆ و پاسەوانی سنوور و سەرجەم هێزەکانی دیکە بەمەرجێک لە ئەرکدا بن.[1]
#06-04-2020#