کۆمەڵگای جڤاکی دیموکراتی کوردان-ئەورپا (کەجەدەکە-ئە) و تەڤگەری ژنانی کورد-ئەروپا (تەژەکە-ئە) بە بانگەوازێکی هاوبەش ئەوەیان وەبیر هێنایەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا تائیستا بۆ مرۆڤایەتی مەترسیە دەبێتە گیان لەدەستانی مرۆڤەکان.
لە بانگەوازەکە ئاماژە بەوکراوە، لە جیهاندا زیاتر لە ملێۆنێک و سێسەد هەزار کەس توشی ڤایرۆسی کۆرنا بوون، تا ئسیتا بەدەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنیا مرۆڤ ناکوژێت بەڵکو هەموو جیهانی بەخۆی خەریک کردووە و کاریگەریکی گەورە لەسەر ژیانی خێزان، کریکار و ژنانیش دروست دەکات.
گەلەکەمان کە ڕووبەرووی فشار و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەبێتەوە هاوکات ئیستا ڕوو بەڕووی کێشەی دارایش دەبێتەوە، بەڵێنە ساختەکانی دەوڵەتان درۆ و بەتاڵن، لە لایکی دێکەشەوە ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە ئەم قۆناغە وەک هەلێک دەبینی بۆ زیاد کردنی سیاسەتی قڕکردن و هێرشە داگیرکاریەکانی بۆسەر کوردستان، گەلەکەمان لە پێداویستیە ژیانیەکان بێبەش دەکات. ئەو بەڕوونی ئاشکرا بووە ئەو دەوڵەتە هیچ سیاسەتێکی تەندروستی بۆ گەل نیە.
کرێکار، ڕەنجدەر، جوتیار، خێزان، ژن، پیر و پەککەوتە و منداڵ لەم کاتە دژاورەدا ڕووبەڕووی کێشەی گەورە بوونەتەوە. دەوڵەتی تورک بە درەنگی دەستی بە ڕێوشینی دژی کۆرۆنا کرد، بەمەش گەلیان کردۆتە ناو ڕەوشێکی مەترسیدارەوە.
لەو ڕەوشەدا ناخۆش و زحمەتدا دەبێت ئێمە پشتگیری گەلی خۆمان بکەین بۆ ئەوەی دەستی هاوکاریان بۆ درێژ بکەین دەبێت بە شێوازێکی دەم و دەست بکەوێنە هەوڵدان، لەسەرتادا بۆ شەنگال، شەهبا و مەخمور ئێمە لە تەواوی کوردستان(باکور، باشور، ڕۆژئاوا و ڕۆژ هەڵات) دەست بە کەمپینی خێزان و خوشکی و برایەتی دەکەین داوای پشێوانێکی بەرفراون دەکەین.
بەناوی تەژەکە-ئە و کەجەدەکە-ئە ئێمە دەست بە کەمپینی خێزانی خوشک و برا دەکەین. جیاواز لە ئێمە ئەو کەمپینە بریاری هاوبەشی ڕیکخستنە سیاسی و دۆستەکانیەتی ئەوانەی لە ناو یەکێتی هێزە دێموکراتیەکاندان. کەمپینەکە ماوەی 3 مانگ بەردەوام دەبێت، ڕری هاوکاری 100 یۆرۆ دەبێت، هەموو کەس بەپێ توانای خۆی دەتوانی بەشدار ببێت، هەرکەسێک خواستی هەبێت دەتوانێ زیاتر لە گەڵ خێزانەکان ببێتە خوشک و برا و خاوەنداریان لێبکات.
بۆ ئەوەی گەلەکەمان مەجبووری کەس نەبێت، ئێمە بانگەوازی لە ئەندامان، هاوسەرۆکانی وڵاتان و هەرێمەکان، گروپ ئەنجوومەنەکان دەکەین، کە خۆیان بگەینە زۆرترین کەس کەمپینەکە بەرفراوان بکەن.
ئێمە بانگەواز لە هەموو کەسی دەکەین کە شێوازێکی چالاک بکەونە هەوڵدان و پشتیوانی لە کەمپینکە بکەن و هاوڕیکانیشتان بەشداری کەمپینکە بکەن، بۆ پشتیوانی کوردستان ئێمە بانگەواز وڵاتپارێزان و دیموکراتیخوازان و هەر کەسێک کە خۆی بەمرۆڤ دەزانی بەشداری کەمپینی(خیزان و خوشک و برایەتی) ببێت.
تەژەکە-ئە و کەجەدەکە-ئە ڕایانگیاند کەمپینکە لەڕێی مانگی سوری کوردستانەوە کۆدەکرێتەوە.[1]
#07-04-2020#