ڕاگەیەندراوی کۆربەندی چەپی کوردستانی
لەکاتێکدا کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ڕووبەرووی قەیرانێکی تەندروستی گەورەدەبێتەوە، و ڕۆژانە هەزاران هاوڵاتی دوچاری پەتای مەترسیداری کۆرۆنا دەبنەوە و گیان لە دەستدەدەن، و مرۆڤایەتی بۆ باراستنی ژیان دەجەنگێت و نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کۆتیهێنان بە چاوگەکانی بارگرژی و پیادەکردنی ڕێگای ئاشتی بۆ چارەسەکردنی کێشەکان، دەکات، کەچی ڕژێمی داگیرکەری تورکیا، دەستی لە دەستدرێژکاری بۆ سەر هەرێمی کوردستان هەڵنەگرتووە، بێ سڵەمینەوە بە فڕۆکە بۆردومانی ناوچە سنووریەکان و کەمپی مەخمور دەکاو هاوڵاتیان شەهید و برینداردەکات، و بە هەمان شێوە ڕژێمی ئیسلامی ئێرانیش وەک هەمیشە بە هەموو شێوازێک کار دەکات بۆ شێواندنی سەقامگیری لەو هەرێمە و ڕۆژانەش مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات و هاوڵاتیانی کورد لە سێدارەدەدا.
هاوکات گرژی سیاسی و شەڕی ڕاگەیاندنی ڕاستەوخۆ و ناراستەو لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە زیادبوون دایە، کە ئەگەر پێشی پێ نەگیرێ، ئاکامی مەترسیداری لێ دەکەوێتەوە و ئەمەش هۆکارێکە بۆ دەستوەردانی زیاتری وڵاتانی داگیرکار بۆسەر کوردستان و پێشێلکردنی زیاتری مافەکانی گەلی کوردستان، جگە لە مەترسییەکانی جموجۆڵی #داعش#، و بەردەوامبوونی ململانێی ئەمریکا و ئێران و بەردەوامبوونی دەستێوەردان هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لە ڕەوشی سوریا، و داگیرکرنی #عەفرین# و هەندی شوێنی دیکەی ڕۆژئاوا و تۆپبارانکردنی گرێسپی و سەریکانی و دزی و تاڵانکردن ماڵی خەڵک لە لایەن تورکیاوە.
ئێمە وەک پارتە چەپ و کۆمۆنیستەکانی بەشدار لە کۆربەندی چەپی کوردستانی وێڕای مەحکوم کردنی دەستدرێژکاری تورکیا و ئاژاوەگیڕی ئێران لە باشووری کوردستان و لە سێدارەدانی هاوڵاتیانی کورد، پێمانوایە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی پیلانگێڕی و سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان لە ئێستا و لە داهاتوودا پێویستمان بە هەبوونی ستراتیژێکی هاوبەشی کوردستانی هەیە، بە جۆرێک بڕیاری سیاسی کوردستانی دوور لە دەستێوەردانی بیانی بە سەربخۆیی بپارێزرێت، وناکۆکی لاوەکی حزبی بەسەر بابەتە سەرەکییەکانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لە هەموو پارچەکانی نیشتمانی دابەشکراوماندا، زاڵ نەبێت.
لەم تێڕوانینەوە و لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریی نیشتمانی، بۆ پاراستنی ڕەوشی هەرێمی کوردستان، و پاراستنی پەیوەندی تێکۆشەرانە نێوان سەرجەم لایەنەکانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتمانی گەلی کوردستان داوا لە هێزە کوردستانییەکان دەکەین، لە ڕێگەی دیالۆگەوە کێشەکان چارەسەر بکەن و هەموو تواناکان بۆ دەربازکردنی گەلەکەمان لەو دۆخە دژوارەدا تەرخان بکرێت.
پارتە چەپ و کۆمۆنیستەکانی بەشدار لە کۆربەندی چەپی کوردستانی
- حزبی کۆمۆنیستی کوردستانی باکور
- حزبی کۆمۆنیستی کوردستانی ڕۆژئاوا
- حزبی سۆسیالیستی کورستانی باکور
- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
- بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان.
- حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
- حزبی شیوعی کوردستان.
18-04-2020