لە سێ مانگی سەرەتای 2020دا بە کۆی گشتی 68 پرۆژەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان پێدراوە و کۆی سەرمایەکەیان 150 ملیۆن دۆلارە، بەشێوەیەک حەوت پرۆژەیان دەکەونە پارێزگای #هەولێر# بە بڕی 68 ملیار دۆلار، سێ پرۆژە بە تێچووی 29.5 ملیۆن دۆلار لە پارێزگای #سلێمانی# مۆڵەتیان پێدراوە و لە پارێزگای #دهۆک#یش سێ پرۆژە بە بڕی 52.4 ملیۆن دۆلار مۆڵەتیان پێدراوە.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=📍=KTML_Quote_Content=زیانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابووریی هەرێمی کوردستان زۆر زیاترە لەو زیانانەی شەڕی #داعش# لە هەرێمی کوردستانی دا=KTML_Quote_End=
بڕیار بوو دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای کانوونی دووەمی 2020وە پلانی وەبەرهێنان ڕابگەیێنێت، بەڵام ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە هۆی دواخستنی پلانەکە و بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پلانەکە ڕابگەیێندرێت.
دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە هەواڵە ئابوورییەکانی تەلەڤزیۆنی ڕووداودا ئاماژەی بەوە دا، هاوشێوەی وڵاتانی جیهان ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریی لەسەر تەواوی کەرتە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان داناوە و بووەتە هۆی دواکەوتنی پرۆژەکانی وەبەرهێنان.
دکتۆر محەمەد شوکری پێیوایە، زیانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابووریی هەرێمی کوردستان زۆر زیاترە لەو زیانانەی شەڕی #داعش# لە هەرێمی کوردستانی دا، بەشێوەیەک کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت و ڕێژەی بێکاری بەرزدەکاتەوە.
لە هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی ساڵی 2006ەوە تاوەکو کۆتایی مانگی ئاداری 2020 بە بڕی زیاتر لە 52 ملیار دۆلار مۆڵەت بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان دراوە، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانیش دەڵێت، دەبێت گرنگیی زیاتر بە وەبەرهێنان بدرێت و لە ڕێگەی وەبەرهێنانی ناوخۆ و بیانییەوە ئابووریی کوردستان هەمەجۆر بکرێت و لە پلانی دەستەی وەبەرهێناندایە گرنگیی تایبەت بە کەرتی پیشەسازی، کشتوکاڵ و گەشتوگوزار بدرێت. =KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:left;=KTML_Quote_Icon=❕=KTML_Quote_Content=لە ناوەڕاستی ساڵی 2006ەوە تاوەکو کۆتایی مانگی ئاداری 2020 بە بڕی زیاتر لە 52 ملیار دۆلار مۆڵەت بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان دراوە=KTML_Quote_End=
لەبارەی ڕۆڵی دەستەی وەبەرهێنان لە کەرتی تەندروستی بەتایبەت لەو ڕەوشەی ئێستا کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستبووە، بەشێک لە وەبەرهێنەران ڕوویان لە جێبەجێکردنی پرۆژەی تەندروستی کردووەتەوە و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانیش ئاماژە بەوە دەدات، هانی وەبەرهێنەران دەدەن لە کەرتی تەندروستیدا وەبەرهێنان بکەن.
دکتۆر محەمەد شوکری باس لەوە دەکات، زۆربەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە کەرتی تەندروستی لەکاتی قەیرانی کۆرۆناش نەوەستاون و وەبەرهێنەرانیش بە هاوکاریی حکومەت چەندین پرۆژەیان لەم بوارەدا جێبەجێکردووە.
یاسای وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە ڕابردوودا لەنێوان وەبەرهێنەران و حکومەتدا بووەتە جێی مشتومڕ. ماوەی زیاتر لە ساڵێکیشە هەوڵی هەمووارکردنەوەی یاساکە دەدرێت بۆ ئەوەی ئاسانکاریی زیاتر بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی بکات، هەم لە دامەزراندنی کۆمپانیا هەم لە ڕووی وەرگرتنی مۆڵەت و جێبەجێکردنی پرۆژەوە.
ئێستا پاکێجی هەموواری یاسای وەبەرهێنان لە ئەنجوومەنی وەزیرانە. بە گوتەی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دوای باشبوونەوەی ئەو ڕەوشەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دروستبووە، ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.[1]
#20-04-2020#