لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا لە ساڵی 1974، ڕژێمی بەعس'ی عێراق شارۆچکەی #قەڵادزێ#ی بۆردوومان کرد و لە ئەنجامیدا 138 هاوڵاتی شەهیدبوون و سەدانیش برینداربوون، لەم ساڵیادەدا تەڤگەری ئازادیی- هەرێمی ڕاپەڕین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کومەڵکوژی سەر خەڵکی کورد پەروەری پشدەر بۆ شکاندنی ئەو ئیرادە بەهێزەی خەڵکەکە بوو کە لە بەرامبەر داگیرکاریدا ڕاوەستابوون، هەرکاتێک داگیرکەران نەیان توانیبێت گەل دەستەمۆ بکەن و بیانخەنە ژێر ڕکێف و تەسلیمیان بکەن بەکۆمەڵکوژی و ڕووبەڕووی گەلی کورد بوونەتەوەوە، لە #هەڵەبجە# بە چەکی کیمیایی و لە #گەرمیان# بە ئەنفال جینۆسایدێکی کەم وێنەی مەزنتریان ئەنجامدا بە بەرچاوی جیهانەوه، لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا داگیرکەرانی سەر کوردستان بەتایبەت دەوڵەتی فاشستی تورکیا لەهەرکاتێک زیاتر بۆ شکاندنی هێڵی تێکۆشانی گەلی کورد و بزوتنەوە ئازادیخوازیەکەی بە هەموو توانای خۆی و هاوپەیمان و نۆکەرانی ناوخۆییەوە بەردەوامە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە باکوری کوردستان تادەگاتە ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان.
لە بەیاننامەکەدا جینۆسایدی خەڵکی، شەنگال، #عەفرین#، کۆبانێ، #سەرێکانی# کراوە وەک هەمان پیلان بەبیرهێنراوەتەوە، هەروەها هاتووە: دەبوایە لەو ڕۆژەدا بەشکۆیەکی مەزنەوە یادی شەهیدانی قەڵادزێمان بکردایەتەوە و یەکگرتوویی خۆمان نیشانی داگیرکەرانی سەر کوردستان بدایە، بەداخەوە بەهۆی ناکۆکی و خۆگرێدان بەداگیرکەران و بەرژەوەندپەرستییەوە داگیرکاری بە پشتیوانی هێڵی خیانەت بەردەوامە لەسەر پارچەکردنی هێزوو تواناکانی گەل، هەرئەوەش وای کردوە مەترسی و کۆمەڵکوژی لەسەر گەلی کورد درێژەبکێشێت.
تەڤگەری ئازادیی داوای لە هاوڵاتیانی دەڤەرەکە کردەوە بە هەمان ئیرادەی پێشووەوە شکست بە پیلان و داگیرکارییەکان بهێنن، کە لە ئێستادا ئەو پیلانگێڕییە بەهێنانی هێز بۆ زینی وەرتێ دەستیپێکردووە لەسەر ئەو بنەمایە پشتگیری لە خەڵکی وڵاتپارێزی ناوچەی وەرتێ و شاورێ و دۆڵی ئاکۆیەتی دەکەین بۆ چوونەدەری ئەوهێزانە بۆ شۆێنەکانی خۆیان و گێڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچەکە، جگە لەوە گەلی کورستان بە هیچ جۆرێک شەرو ئاڵۆزی قبوڵناکات.[1]
#24-04-2020#