بۆ سەرۆکی پەرلەمان:
چاوەڕوانی هەڵوێستی پاش واژۆ نەکردنەکەتین
پاش واژۆ نەکردنی بەرنامەیەکی کار بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران، چاوەڕێ دەکەین وەها کۆبونەوەیەکیش بەڕێوە نەبەیت کە پارتی بەبێ گوێگرتن بۆ ڕازی نەبونی بەڕێزتان بەرنامەی کاری لەگەڵ سکرتێر واژۆکرد، ئەمە چەند بۆ ئێمەیە هێندە زیاتر بەرامبەر دەسەڵاتی تۆیە تا بڵێن چیمان بوێ دەیکەین! با بیکەن وەک چۆن دوو ساڵ پەرلەمانیان داخست.
ئەمڕۆ چاوەڕوانی هەڵوێستی واژۆ نەکردنەکەتین تا کۆبونەوەکەیان بۆ نەبەن نەڕێوە.
بۆ پەرلەمانتاران:
دەنگ مەدەن بە بێدەنگ کردنی خۆتان!
ئەمڕۆ پارتی دەیەوێ دوا بزمار لەتابوتی پەرلەمان بدات، بەناوی هەڵگرتنی پارێزبەندیەوە دەنگتان پێ بدات بە بێدەنگ کردن!
داواکارم تەسلیمی ئەو ئیرادەیە نەبن، ئەو 7 فراکسیۆنەو سەربەخۆکان کە دوێنێ لە یاداشتێک دا دژی ئەو کارە هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند پێویستە ئەمڕۆ نەچنە هۆڵی پەرلەمان، لێگەڕێن با پارتی بەتەنها ئەم گاڵتەجاڕیە ئەنجام بدات.
باشترین بژرادە بۆ ڕەدکردنەوەی ئەم کودەتایەی پارتی لەسەر پەرلەمان و پەرلەمانتاران بەشداری نەکردنە لە وەها کۆبونەوەیەکدا تا بزانرێ کێ نیساب بۆ پارتی تەواو دەکات!
بۆ پێکهاتەکان:
مەبن بەدارشەقی پارتی دژ بە ئێمە!
پێکهاتەکانیش وەک چۆن لەهەڵبژاردن دا نایەنە ململانێی بەدەستهێنانی دەنگ لەگەڵ لایەنەکان پێویستە لەم بابەتانەدا نەبنە بەشێک لەئەجێندای پارتی، ئەگەر نا ئەوان نوێنەرایەتی دەستی دووی پارتی دەکەن کە عەیبەیەکی گەورەیە بەناوی پێکهاتەی ئاینی و نەتەوەییەوە خۆیان نمایش بکەن و لەژێرەوە پارتی بن وەک چۆن هەندێکیان بەدەنگی زێرەڤانی دەرچوون!
جێی دەس خۆشیە نوێنەری پێکهاتەکانی لیستی ڕافیدەین و یەکێتی نەتەوەیی هەڵوێستیان لەو یاداشتەی 7 فراکسیۆنەکەدا دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی ڕاگەیاندووە، هیوادارین ئەوانی دیکەش بتوانن تەعبیر لەخۆیان بکەن.
#07-05-2020#