سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
کەرەنتین
تاوەکو ئەمڕۆ (10446) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕاونەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکانن کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1056) هاووڵاتی لە (32) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (427) لە #هەولێر#، (136) لە #سلێمانی#، (500) لە #دهۆک#، (2) لە ڕاپەرین. (9390) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 ڕۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی دیکەی هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (56) هاووڵاتی بوو.
پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (978) پشکنین ئەنجام دراوە، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (393) هەولێر، (339) سلێمانی، (217) دهۆک، (26) هەلەبجە، (1) ڕاپەڕین، (2) #سۆران#، دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجامدراون لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (55002) پشکنین بووە)
ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (391) تووشبوو، لەو ژمارەیەش (5) مردن هەیە و (372) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنها (14) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی دیکە داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسک و دەستکێش و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#12-05-2020#