سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین:
تاوەکو ئەوڕۆ (12422) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1058) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (181) لە #هەولێر#، (63) لە #سلێمانی#، (814) لە #دهۆک#. وە (11364) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 ڕۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (125) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین:
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (3559) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (1419) هەولێر، (1478) سلێمانی، (601) دهۆک، (4) #گەرمیان#، (48) ڕاپەڕین.
3. دەرەنجامی 24 کاتژمێری ڕابردوو: (61) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (4) پۆزەتیڤ:
(2) پیاو تەمەنیان (75)، (27) ساڵ، (2) ئافرەت تەمەنیان (75)، (32) ساڵ، سێ نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە، یەکیان بەرکەوتووی تووشبوانە، دوو پیاوەکە دانیشتووی گەرەکی کوێستان و شارەدێی عەنکاوەن، دوو ئافرەتەکە دانیشتووی ناحیەی خەلیفان لە شارۆچکەی #سۆران# لە پارێزگای هەولێر.
• پارێزگای سلێمانی (57) پۆزەتیڤ:
شاری سلێمانی (48) پۆزەتیڤ:
(23) پیاو و (23) ئافرەت و (2) منداڵ بە تەمەنە جیاوازەکان تووشبوو. (8) لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، (40) تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە، یەک تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان، یەک تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەت، یەک تووشبوو دانیشتووی قەزای سیدصادق، یەک تووشبوو دانیشتووی شاری #کەرکووک#، ئەوانی تر تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
ئیدارەی گەرمیان (2) پۆزەتیڤ : (2) ئافرەت تەمەن (36)، (26) ساڵ، تووشبووی یەکەم بەرکەوتووی تووشبوانی پێشووە، تووشبووی دووەم سەردانی شاری بەغدادی کردووە، دانیشتووی گەرەکەکانی شەهیدان و بەردەسوورن لە قەزای #کەلار#.
ئیدارەی ڕاپەڕین (7) پۆزەتیڤ :
(2) پیاو تەمەنیان)43(، (37) ساڵ و (3) ئافرەت تەمەنیان (70)، (47)، )32(ساڵ، (2) منداڵ (11)، (4) ساڵ سێ نیشانەی نەخۆشیان هەیە، چوار بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دانیشتووی گەڕەکەکانی نەورۆز، ڕاپەڕین، #ماردین# لە قەزای ڕانیە، گەڕەکی #چۆمان# لە شارۆچکەی چوارقوڕنە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (82926) پشکنین بووە)
4. ئاماری گشتی:
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (910) تووشبوو، لەنێویاندا (16) مردن هەیە و (441) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (453) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#04-06-2020#