دووبارەبوونەوە و فراوانبوونی بەردەوامی هێرشە تيرۆرستييەکان لە عێراق، بەتايبەتيش لە ناوچەکانی مادەی (140)ی دەستوور دۆخێکی زۆر مەترسيدار و ئاڵۆزی بۆ دانيشتوانی ئه و ناوچانە لە تەواوی پێکهاتە ئايينی و نەتەوەييەکان هێناوەتە ئاراوە کە ماوەيەکی درێژە هەڕەشەی کوشتن و ڕفاندن و دەرکردنيان لەسەرە و ئەم دواييانەش بەردەوام بەرهەمە کشتوکاڵييەکانيان دەسووتێنرێن و ڕۆژانە دەکرێنە ئامانجی هێرشی دڕندانەی تيرۆرستی و شەهيد دەکرێن.
وەک چەندين جار پێشتريش هۆشداريمان لە ترسناکيی دۆخەکە داوە، دووپاتی دەکەينەوە کە بەردەواميی ئەم دۆخە هەڕەشە لە ئاسايش و سەقامگيری و پێکەوەژيان دەکات و بۆ ڕووبەڕووبونەوەی مەترسييەکان و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتيان و پێکهاتەکانی ئه و ناوچانه، ميکانيزمێکی کاراتری هەماهەنگيی حکوومەتی فيدراڵ و هەرێمی کوردستان و هاوکاريی پێشمەرگە و هێزە عێراقييەکان و بەردەواميی پشتيوانيی هاوپەيمانيی نێودەوڵەتيی دژی #داعش# پێويستە، چونکە تيرۆرستان بۆشاييی ئەمنيی ئه و ناوچانەيان قۆستووەتەوە، سەرۆکايەتيی هەرێمی کوردستانيش لەم پێناوەدا هەموو هەوڵ و تواناکانی دەخاتە گەڕ.
دوايين هێرشی تيرۆرستی بۆ سەر دوو دێی کاکەيی لە ناوچەی خانەقين کە لە ئەنجامدا ژمارەک هاووڵاتی شەهيد و بريندار بوون، نموونەيەکی بەرچاوی پەرەسەندنی ترسناکی و ئاڵۆزيی دۆخەکەن کە دەبێ هەنگاوی خێرا بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەيان بگيرێتە بەر. وێڕای بە توندی سەرکۆنەکردنی ئه و تاوانکارييە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاريان دەکەم و هاوبەشی خەميانم، خوای مەزن دڵنەوايی و سەبوورييان بداتەوە و هيوای زووچاکبوونەوە بۆ برينداران دەخوازم.
#نێچيرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#15-06-2020#