ژمارەی دانیشتووانی #کەرکووک# لەدوای پرۆسەی ئازادیی عێراقەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بە جۆرێک لە نزیکەی 700 هەزار کەسەوە گەیشتووەتە زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار کەس کە زۆرینەی زیادبوونەکە لەنێو عەرەبدایە.
بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەسەر ئەم پرسە کراون، زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان لە پارێزگای کەرکووک بەشێوەیەکی بەرچاو کەوتووەتە ناوچە عەرەبنشینەکان و حەویجەوە بەتایبەتی. قەبارەی خێزان لەو ناوچانە لەگەڵ ناوەندی شار و ناوچە کوردی و تورکمانییەکان زۆر جیاوازە.
جیا لەو خێراییەی گەشەی دانیشتووان، بەردەوامیی بەعەرەبکردن مەترسییەکی گەورەترە.[1]