لە ڕاگەیەنراوێکی نەپەگە دا باسی ئەوەکرا، لەدژی کودەتای فاشیست – سەربازی 12ی ئەیلول کە لە زیندانی #ئامەد# لە 14ی تەموزی 1982دا بەرخۆدانی گەورەی ڕۆژوی مردن بەڕێوەبرا، 38 ساڵی بەدوای خۆیدا بەجێهێشت. لە 38مین ساڵیادیدا، ئێمە بە ڕوحی سەرکەوتن سڵاوی خۆمان پێشکەش بە بەرخۆدانی 14ی تەموز دەکەین و لە کەسایەتی کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، ئاکیف یڵماز و عەلی چیچەکدا بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین لە هێلێ بەرخۆدانی 14ی تەموزدا لەسەر ڕێچکەی شەهیدە قاڕەمانەکان بە سەرکەوتوویی تێبکۆشین. بەرخۆدانی زیندانی ئامەد بە چالاکی قاڕەمانێتی هاوڕێ مەزلۆم دۆغان دەستپێکرا و بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان بۆ سەردەمێکی مێژوویی و دیارکەر گۆڕا. ئێمە وەک گەل و بزوتنەوە، 38 ساڵە لەسەر ئەم بڕیارەی بەرخۆدانی مێژوویی خەبات و تێکۆشان دەکەین. گەلی کوردستان تێکۆشانی ئازادی و هەبوونی لەسەر بناغەی ئەم هێڵە گەورە کرد و دەستکەوتی مێژووییان خوڵقاند. وەک دوێنێ ئەمڕۆش بەرخۆدانی 14ی تەموز ڕێگامان ڕۆناک دەکاتەوە و لەسەر ئەم بناغەیە تێکۆشانی مێژوویی لەدژی فاشیزم بەڕێوەدەبرێت.
تێکۆشانمان لە گرنگترین قۆناغی مێژووییدایە
لە ڕاگەیەنراوەکەدا تیشکخرایەسەرئەوەی کە لە 38مین ساڵیدای ڕۆژوی مردنی 14ی تەموزدا تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە قۆناغێکی گرنگی مێژووییدایە. هێزە فاشیست و قڕکەرەکان لەدژی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و ڕێبەر ئاپۆ، هەموو دەرفەتەکانی نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتی بەکاردەهێنن، بەلام لەگەڵ ئەوەشدا پلانەکانیان بۆ لەناوبردن و تەسفیەکردن هەموو کاتێک بێئەنجام دەمێننەوە. تێکۆشانمان بە بەرخۆدانێکی گەورەوە وڵامی هێرشەکانی دوژمن دەداتەوە و ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشەوە دەڕوات و دەبێتە هێزی چارەسەری، بۆ گەلی کوردستان و هەرێمەکە دەبێتە هۆکاری سەرەکی کە بەڵێنی داهاتوویەکی گەش دەدات.
زلهێزە داگیرکەرەکان کە لە بەرانبەر تەڤگەری ئازادی شێت و هاربوون، هێرشی فراوان لەژکی تەڤگەرەکەمان ئەنجام دەدەن و بە قوڕسی لە باشووری کووردستان لەدژی گەلەکەمان و تەڤگەرەکەمان هێرشی فراوان و ڕەها ئەنجام دەدەن. دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لەسەر بناغەی هێرشی بەرانبەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و باشووری کوردستان دەستی بە هێرشی داگیرکەری کردووە، پلانی لەناوبردنی لەدژی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان جێبەجێ دەکات. بە هێزی بەرخۆدانی زیندان و بە ڕوحی بەرخۆدانی 14ی تەموز گەریلاکانی کوردستان لەدژی داگیرکەری دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە تێدەکۆشن. لەدژی هێرشی گشتگیری فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هێڵی سەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆی زیندانی ئامەد، ئەمڕۆ لە چیاکانی کوردستان بووەتە هێڵی سەرەکی بەرخۆدان. هێڵی بەرخۆدان لە ئێستادا لە حەفتانین بەڕێوە دەبرێت. بەرخۆدان و ڕوحی سەرکەوتنی هاوڕێیان، خەیری، کەمال، ئاکف و عەلیە. تەڤگەرەکەمان گەلەکەمان و گەریلاکانی ئازادی کوردستان 38 ساڵە بە ڕوحی بەرخۆدانی فیدایی 14ی تەموز لەدژی هەرجۆرە هێرشێکی فاشیست و قڕکەر تێدەکۆشن و سەردەکەون. هێڵی قاڕەمانێتی کە لەدژی فاشیزم لە کوردستان خوڵقێنرا ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان بڵاوبووەتەوە.
بەرخۆدانی گەورە بە قاڕەمانێتی شەهیدەکانمان بەڕێوەبراوە
ئەم بەرخۆدانە گەورە و مێژووییە بە ڕەنج و قاڕەمانێتی بە سەدان شەهیدمان بەڕێوەبراوە. هێڵی بەرخۆدانی شۆرشگێری کە لە لایەن قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتەکەمان (#پەکەکە#) و پێشەنگی شۆڕشگێر و هێژا، کە لە 27ی ئایاردا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی هێزە فاشیست و داگیرکەرەکان شەهید بوو، هاوڕێ نەمرەکان دەلال، زەکی، ئاتاکان، ئامانج، دۆغان، چەتین، ڕووبار، هەڵمەت، چیچەک و زین خوڵقێنرا، هێلێ سەرکەوتن و ڕوحی بەرخۆدانی 14ی تەموزیان بە قوڵی بۆ ئێمەیان شیکردەوە.
هاوڕێ قاسم ئەنگین کە وەک درێژەپێدەری بەرخۆدانی 14ی تەموز، گیانی خۆی بۆ گەلەکەی بەخت کرد، بە فیداکاری و ڕەنجبەری، دڵنزمی و هاوڕێیەتی خۆی بووە یەکێک لە سمبوڵەکانی تێکۆشانی ئازادیمان و وەک هەموو شەهید و پێشەنگەکانی تری شۆرش، ڕێگای تێکۆشانی ئێمەیان ڕۆناک کردەوە. وەک فەرماندەی شۆڕشگێری و هاورێیەکی نمونەیی، بووە سەرچاوەی سەرەکی ڕێپێوانی سەرکەوتنی ئێمە. ئێمە جارێکیتر بەڵێن دەدەین کە لەسەر ڕێچکەی هاوڕێ هێژاکانمان، تێکۆشانی پیرۆزی داهاتووی ڕۆناک، دیموکراسی، یەکسانی، ئازادی گەلی هەرێمەکە و گەلی کوردستان بەرەوە سەرکەوتن ببەین و خاوەنداری لە قاڕەمانەکانمان بکەین.
لەەسەر ئەم بناغەیە لە کەسایەتی بەرخۆدێرانی 14ی تەموز، بەڕێزەوە یادی نوێنەرانی هێلێ بەرخۆدانی گەورە و شەهیدە قاڕەمانەکان دەکەینەوە و بە ڕوحی بەرخۆدانی 14ی تەموز کە ئیرادەی بەشەرەف و سەرکەوتنە، تێکۆشانی سەردەمی نوێ بەرز دەکەینەوە، ئاڵای سەرکەوتنی شەهیدان بەرز دەکەینەوە و بەم بڕیارە، سڵاوی خۆمان ئاڕاستەی گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین. لەم قۆناغە گرنگ و مێژووییەدا بانگەوازیمان بۆ گەنجانی کوردستان ئەوەیە کە زیاتر بەرپرسیاری هەڵبگرن و بە شێوەیەکی چالاک بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشان ببن.[1]