پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتانی گوندنشین و کاروباری ڕۆژانەیان نیشان دەدات، لە باشووری کوردستان سەدەی بیستەمدا
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
بالیسان، منداڵێک و ژنێک ڕووداوەکانی ئەنفال و ئاوارەبوونیان دەگێڕنەوە، ساڵی 1987
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئاهەنگ و شایی کوردەواری، کە تێیدا کۆمەڵێک پیاو هەڵدەپەڕن
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دیدارێک و دەردەدڵی ئیبراهیم حەکیم بۆ هەولێر
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ لەیلا فەریقی ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ عەدنان کەریم ساڵی 2001
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ناسری ڕەزازی باسی سروودی نیشتمانی دەکات لە ساڵی 2001
25-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاتی کارکردن لە درووستکردنی بەنداوی دوکان ساڵی 1959
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
منداڵێک هۆنراوە بۆ کورد و کوردستان دەڵێت، ساڵی 1979
25-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,836
وێنە
  113,281
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,175
ڤیدیۆ
  1,709
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سە...
پانۆرامای بڵاوبوونەوەی ئیسلام لەکوردستان
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 3
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)5
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

پانۆرامای بڵاوبوونەوەی ئیسلام لەکوردستان

پانۆرامای بڵاوبوونەوەی ئیسلام لەکوردستان
یاسین تەها
بەردەوام شێوازو چۆنییەتی بڵاوبونەوەی ئیسلام لەناو گەلی کورددا جێگەی مشتومڕو دەمەقاڵەیە، هۆکاری ئەم حاڵەتەش لەبوونی دوو دیدەوە سەرچاوە دەگرێت کە هەردوکیان پاڵنەری ئایدۆلۆژیی وبڕیاری پێشوەختیان هەیەو یەکەمیان پێیوایە ئیسلام بەزەبری شەمشێر لەناو کورددا بڵاوبوەتەوەو دووەمیشیان پێداگرە لەسەر ئەوەی بەئاشتی و گفتوگۆ گەلی کورد ئیسلامی قبوڵ کردووە، هەریەک لەم دوو دیدگایەش بڕێک پاساوو شیکاری مێژووییان لەبەردەستە. لەم توێژینەوەیەدا بەپشت بەستن بە بەڵگەو فاکتە مێژوییەکان دەگەرێینەوە بۆ ماجەراکانی پەیوەندی کوردو ئیسلام و پانۆرامای بڵاوبونەوەی ئەم ئاینە لەناوچە کوردنیشنەکان کە نیشتیمانێک بووە بۆ پەیڕەوانی ئاینەکانی زەردەشتی و جولەکەو مەسیحییەت.
$یەکەم پەیوەندیی کورد و ئیسلام$
زۆرێک لەمێژوونوسان پێیانوایە یەکەم پەیوەندیی کوردو ئیسلام دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی پێغەمبەری ئیسلام () بەو پێیەی یەکێک لەهاوەڵەکانی بەناوی (کابان _ جابان) لەنەتەوەی کورد بووە (1)، هەرچەندە لەناو سەرچاوەکاندا زانیاریی ئەوتۆ لەبارەی ئەم سەحابییە کوردەوە لەبەردەستدا نییە وەک شوێنی لەدایکبوون و پێگەشتن و تەنانەت لەسەر ڕێنوسی ناوەکەشی ناکۆکیی هەیە، بەڵام هیچیان ناکۆکییان نییە لەسەر ئەوەی یەکێکە لەوانەی کە فەرموودەی گێڕاوەتەوە (راوی) (2)، بەجۆرێک کە مەیمونی کوڕی کابان فەرمودەیەکی لێ گێڕاوەتەوە لەبارەی قەرزو مارەییەوە کە زیاتر لەجارێک لەپێغەمبەر (د.خ) بیستووە تا دەگاتە 10 جار (3) کە ئەمەش هێمایە بۆ درێژیی ماوەی هاوەڵیکردنی پێغەمبەر (د.خ).
راستە دەکرێت بوونی ئەم هاوەڵە (صحابی) کوردە بەبەڵگەی بوونی جۆرێک لەپەیوەندیی لەنێوان کوردو ئیسلام لێک بدرێتەوە لەقۆناغەکانی سەرەتای دەرکەوتنیدا، بەڵام هیچ دووریش نییە حاڵەتی (کابانی کوردی) و هاوەڵیکردنی لەگەڵ پێغەمبەری ئیسلام حاڵەتێکی تاکەکەسی بێت وەک چۆن سەلمانی فارسی و بیلالی حەبەشی موسوڵمان و هاوەڵی پێغەمبەربوون، کەچی گەلەکانیان لەحەبەشەو وڵاتی فارس ئەوکات هێشتا موسوڵمان نەبوون بۆیە ناکرێت مێژووی بڵاوبونەوەی ئیسلام لەکوردستاندا ببەسرێتەوە بەم هاوەڵە کوردەوە.
$پرۆسەکانی فتوحات وەک دەستپێکێکی گشتگیر$
زۆرێک لەمێژوونوسان و توێژەران سوورن لەسەر ئەوەی مێژووی موسوڵمانبوونی کورد پەیوەست بکەن بەپرۆسەی فتوحاتی ئیسلامییەوە لەناوچە کوردنشینەکان کە لەساڵی 16ک/ 637ز و لەسەردەمی حوکمڕانیی خەلیفەی دووەمی ئیسلام عومەری کوڕی خەتاب دەستیپێکردووەو لەساڵی 20ک/ 640 ز ئۆپەراسیۆنە سەرەکییەکانی کۆتاییهاتووە (4). لەپاش کۆتاییهاتنی ئەم پرۆسە سەربازییانەش کوردەکان وردە وردە چونەتە سەر ئاینی ئیسلام (5) و لەنێوان ساڵانی 25_30ک/ 646 _651ز بەشی زۆریان بوونەتە موسوڵمان(6)، ئەم ڕایەش کە موسوڵمانبوونی کورد دەبەستێتەوە بەفتوحاتەوە لەناو گێڕانەوە مێژووییەکاندا پاڵپشت و پشتیوانی هەیە لەوانەش نامەیەکی عومەری کوڕی خەتاب بۆ خەڵکی #جەلەولا#و بۆ فەرماندەی سوپاکەی لەوێ (سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس) لەبارەی چۆنییەتی ڕۆژووگرتن و بەربانگ کردنەوەوە(7)، کە ئاماژەی ئەوەی تیایە پەرستشەکانی ئیسلام شانبەشانی پرۆسەی فتوحات لەناوچە کوردییەکان بڵاو بوونەتەوە.
$سەرنەکەوتنی فتوحات لە موسوڵمانکردنی سەرجەم کورد$
بەڵام جیاواز لەم ڕا باوە هەندێ لەرۆژهەڵاتناسە ڕووس و ڕۆژئاواییەکان پێیانوایە بڵاوبوونەوەی تەواوەتی ئیسلام لەناو کورددا دەس و دەم و شانبەشانی فتوحات بەرێوەنەچووە بەڵکە دواکەوتووە بۆ دوو سەدە لەپاش فتوحاتی ئیسلامی و بەشێوەیەکی کردەیی لەسەدەی سێیەمی کۆچی/ نۆیەمی زاینی دەستیپێکردووەو لەسەدەکانی چوارەم و پێنجەمی کۆچی/ دەیەم و یازدەیەمی زاینی ئیسلام مۆرکێکی میللی لەناو کورددا وەرگرتووە(8)، ئەم بووچونەش بەهەمانشێوەی بۆچوونی پێشوو پاڵپشت و بەڵگەی مێژوویی خۆی هەیە کە پشتڕاستی بکاتەوە لەوانەش دواکەوتنی بڵاوبونەوەی ئیسلام لەهەندێ شارەدێی کوردیدا لەچەشنی دووژانە (دزدان) و شارەدێی (بیر) لەهەورامان کە سەرەتا بەرەنگاری عەرەبە موسوڵمانەکان بوونەتەوەو پاش کۆتاییهاتنی فتوحات و بێهیوابوون لەموسوڵمانبوونیان، خۆیان بەخواستی خۆیان ئاینی ئیسلامیان قبووڵیان کردووە وەک هەندێ لەگەڕیدەی هاوچەرخی ئەم ڕووداوانە لەیاداشتەکانی خۆیاندا ڕوونیانکردۆتەوە(9)، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی دەکرێت بوترێت ئەم دواکەوتنەی بڵاوبونەوەی ئیسلام لەناوچە شاخاوییە سەختەکانی کوردستاندا بوەو بڵاوبونەوەی ئیسلام لەشارە گەورەکانی کوردستاندا بەمجۆرەی ئەمان دوا نەکەوتووە تا بگاتە دوو سەدە لەپاش فتوحات.
$سوڵح و شەڕەکانی فتوحات$
ئەگەر بگەرێینەوە بۆ پرۆسەی فتوحاتی ئیسلامییش کە وێستگەی سەرەکیی بڵاوبونەوەی ئیسلامە لەکوردستانداو گوزەرێک بەماجەراو ڕووداوەکانیدا بکەین ئەوە دەردەکەوێت ئەم پرۆسەیە لەدوو میحوەرەوە بووە کە میحوەری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ساسانی و میحوەری ناوچەی نفوزی بێزەنتییەو ئەم پرۆسەیە دوو ڕێگاچارەی سەرەکیشی گرتۆتە بەر کە یەکەمیان ئاشتەوایی و سوڵحکردنەو دووەمیشیان جەنگ و بەرەنگاربوونەوەیە بۆ ئەوانەی بەسوڵحکردن قایل نەبوون، ئەم ڕاستییە مێژوویەش قابیلی نکولیی کردن نییەو بەشێکە لەدابودەستوری باوی ئەو سەردەمەو وەک چەند جارێکیتریش ڕوون کراوەتەوە بڵاوبوونەوەی ئیسلام بەسوڵح بووبێت یان بەشەڕ هیچ لەو ڕاستییە ناگۆرێت کە پاش ڕەوینەوەی مەترسییە سەربازییەکانیش گەلی کورد هەر لەسەر پابەندیی خۆیان بەئیسلام بەردەوام بوون و بەئەوپەڕی نیازپاکییەوە خزمەتی ئەم ئاینەیان کردوەو زۆرجاریش باجی قورسیان لەسەری داوە، مێژوی چواردە سەدەش بەر لەئێستاش بەپێودانگ و پێوەرە هاوچەرخەکانی ئێستا ناپێورێت و هەڵناسەنگێنرێت، لەسەر قسەی ئیبن خەلدونیش هەموو ڕووداوە مێژووییەکان بەرەنجام و زادەی هۆکارو واقیعی باوو بڵاوی سەردەمی خۆیانن.
$میحوەرەکانی فتوحات$
وەک ئاماژەمان پێکرد عەرەبە موسوڵمانەکان ناوچە کوردنشینەکانیان بەپێی پلانێک کۆنترۆڵکردوە کە لەدوو قۆڵ و دوو میحوەرەوە بووە، میحوەری یەکەم کە ناوچەکان بن دەستی حوکمڕانیی ساسانییە کە ناوچەکانی نەهاوەند، هەمەدان، دەینەوەر، ماسبذان، حەلوان، #شارەزوور#، ئازەربایجان و چەند ناوچەیەکیتری دەگرتەوە (10)، میحوەری دووەمیش ناوچەکانی بن دەستی ڕۆمە بێزەنتییەکانە کە زیاتر ناوچە کوردنشینەکانی باکورو ڕۆئاوای کوردستان دەگرێتەوە وەک جەزیرەو ڕوهاو دەوروبەری حەڕان (11).
$میحوەری ڕۆژهەڵات (ساسانی)$
لەمیحوەرە فارسییەکە سەرەتای پێکدادانی عەرەبە موسوڵمانەکان لەوڵاتی کورددا لەشارۆچکەی جەلەولا بووە کە بوەتە گۆڕەپانی جەنگێکی خوێناوی گەورە لە ساڵی 16ک/ 637ز (12) لەنێوان موسوڵمانەکان و ئەو عەجەمانەی دوای شکستی قادسیە لەوێ لەنگەریان گرتبوو وەکو هێڵی دووەمی بەرگریی، لەم شەڕەدا عەجەمەکان شکان و هەڵهاتن و موسوڵمانەکانیش بەدەم کوشتارەوە دوایانکەوتن (13)، بەجۆرێک کە زەوی لەدوورەوە ڕەشی دەنواند لەکەڵەکەبوونی تەرمی ئەوان (14)و ژمارەیەکی زۆر کەمیان لێ قوتاربوو (15)، لەپاش ئەم سەرکەوتنە سەربازییە گەورەیەش عەرەبە موسوڵمانەکان بەردەوام بوون لەپێشڕەوی بەئاراستەی ڕۆژهەڵاتی ڕوباری دیجلەو کاتێک گەشتنە دەروازەکانی شارۆچکەی مەندەلی (بندنیجین) خەڵکەکەی داوای ئەمانیان کرد بەرانبەر بەوەی کە جزیەو خەراج بدەن (16)، دواتریش شاری حەلوان کە تێکەڵەیەک لەکوردی شازنجان و گۆران و هەندێ هۆزی فارسی تێدا نیشتەجێ بوو (17) بەشەڕ فەتح کرا (18)، چونکە خەڵکەکەی ئیسلامیان قبوڵ نەکرد(19)، پاش شەڕوپێکدادان خەڵکی حەلوان لەگەڵ موسوڵمانەکان ڕێککەوتن ئەوانیش جزیەو خەراج بدەن بەرانبەر بەدابینکردنی ئاسایش و ئازادیی هاتوچۆکردن بۆیان(20)، ئەم سوڵحەی حەلوانیش کە پاش کوشتن و بڕینی زۆر هات(21) بوو بەپێشینەیەک بۆ فەتحکردنی شارەکانی کرمانشاه و ناوچەکانی شارەزوورو چەندین شارەدێ و ناوچەیتری کوردنشین (22) و خەڵکی ئەم ناوچانە کە ڕازیی بوون جزیەو خەراج بدەن ئەوەیان کردە مەرج لەسەر موسوڵمانەکان کە نەکوژرێن، تاڵان نەکرێن، ڕێگەی هاتوچۆیان لێ نەگیرێت بۆ هەرکوێ خۆیان پێیان خۆشە (23).
دەکرێت فەتحی حەلوان بەسەرەتاو دەسپێکی پەیوەندیی کوردو سوپای ئیسلام دابنرێت چونکە ئەم شارە خاڵی جیاکەرەوەی عێراقی عەرەبی و عێراقی عەجەمییە (هەرێمی چیا (24)، کاتێکیش عەرەبە موسوڵمانەکان حەلوانیان تیپەڕاندو ڕوویانکردە ناوچە کوردنشینەکانیتری هەرێمی چیا (25) ڕوبەڕووی بەرەنگارییەکی توند بوونەوە بەتایبەت لەشاری نەهاوەند کە تێکەڵەیەک لەکوردو عەرەبی تێدا دەژیا (26)، ئەم شارە بوو بە گۆڕەپانی پێکدادانێکی گەورە لەنێوان سوپای موسوڵمانەکان و سوپای عەجەم لەساڵی 21ک/642ز (27) و سەرەنجام فاتیحەکان سەرکەوتن و لەبەر گرنگیی ئەم جەنگەش بەفەتحی نەهاوەند وتراوە فتح الفتوح (28) و خەڵکەکەی ناچاربوون بەرانبەر دابینکردنی پاراستنی گیانیان سوڵح بکەن (29).
لەپاش کەوتنی نەهاوەندیش شاری دەینەوەر نەیتوانی لەیەک ڕۆژ زیاتر بەرەنگاری سوپای ئەبو موسای ئەشعەری ببێتەوە (21 ک/642ز (30) و دواتر ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لەسەر ئایننی خۆیان بمێننەوە و ئاسایشیان بۆ دابین بکرێت لەپای قبوڵکردنی پێشکەشکردنی جزیەو خەراج (31)، هەر ئەمەش وایکرد فرمانڕەوا فارسەکەی ناوچەی ئازەربایجان مل بۆ سوپای حوزەیفەی کوڕی یەمانی کەچ بکات(22ک/643ز (32) و ڕێککەوتن هەشت هەزار درهەم کۆ بکەنەوە بۆ عەرەبە موسوڵمانەکان لەپای دابینکردنی ئاسایش و هێشتنەوەی پەرستگا زەردەشتییەکەی هەرێمەکەو پاراستنی گیانی کوردەکانی ئازەربایجان (33).
هەر نزیک لەهەرێمی چیا هەندێ لەکوردەکانی نیشتەجێی وڵاتی فارس قبوڵیان نەکرد موسوڵمان بن و قبوڵیان نەکرد جزیەو خەراجیش بدەن بۆیە کەوتنە بەر هێرشی فاتیحەکان (34)، ئەم حاڵەتەش بەزەقی لەناو کوردەکانی ئەهوازدا (خوزستان) ڕوویدا کە سوڵحیان قبوڵ نەکردو سەرەنجام کوژران و بەدیل گیران (35)، هەروەها هەندێ لەکوردەکانی نیشتەجێی وڵاتی فارس ڕێگەیان لەسوپای ساریەی کوڕی زەنیم گرت (23ک/644ز) و سەرەنجامی بەرەنگارییەکەش بەسەرکەوتنی سوپاکەی ساریەو شکانی کوردەکان کۆتاییهات و لەسەرچاوە مێژووییەکانیشدا بەسەرهاتێکی بەناوبانگی خەلیفە عومەر لەبارەی ئەم بەرەنگارییەی کوردو سوپای ئیسلام هەیە کە بە یا ساریة الجبل الجبل... ناسراوە (36).
$میحوەری باکوور (بێزەنتی)$
لەمیحوەری دووەمی فتوحاتیش کە ناوچەکانی نفوزی بێزەنتییە پرۆسەی فتوحات ساڵێک يان دووان پاش میحوەری ناوچەی نفوزی ساسانی و لە ساڵی 17ک/638ز يان لەساڵی 18ک/639ز (37) دەستیپێکردووە (38) ڕەوشەکە جیاوازیی هەیەو کوردەکانی ئەم میحوەرە (جەزیرە) سوڵحیان لەگەڵ فەرماندەی سوپای عەرەبە موسوڵمانەکاندا قبوڵکردووە کە عەیازی کوڕی غەنەم سەرکردایەتی دەکردن بەرانبەر پێدانی جزیەو خەراج (39)، هەر لەسەر ئەم دابو دەستورەش لەساڵی 20ک/641ز شاری #ئامەد# (دیاربەکر) بەبێ شەڕ فەتحکرا (40)، لەهەمان ساڵیشدا شاری #هەولێر# فەتحکرا (41) بەدوای شاری هەولێریشدا سەرجەم مۆڵگە کوردنشینەکانیتر (42) ی سەر بەهەولێرو پارێزگای #دهۆک#ی ئێستا چوونە ژێر سایەی حوکمڕانی موسوڵمانەکان (43). لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکەی خەڵکی جەزیرە لەگەڵ فاتیحەکان، بڕیاردرا ئەوانەشی ئامادەنین جزیە بدەن و ئەیانەوێت کۆچ بکەن بۆ جێگەیتر ڕێگەیان پێبدرێت وڵات بەجێبهێڵن وئازادن لەسایەی حوکمی ئیسلامدا نەژین (44).
$قبوڵکردنی جزیە و خەراج لەبری ئیسلام$
لەگێڕانەوەی ئەم باسە مێژووییانەشەوە دەردەکەوێت کە خەڵکی زۆرینەی ناوچە کوردنشینەکان بەتایبەت ئەوانەی سەر بەنفوزی دەوڵەتی هیلاک و داخوراوی ساسانی بوون کە لە چوار ساڵی کۆتایی تەمەنیدا 10 پادشای گۆڕیبوو، پاش شکستهێنانیان لەبەرەنگاربوونەوەی سەربازیانەی عەرەبە موسوڵمانەکان بەپێی ڕێککەوتن و قبوڵکردنی جزیەو خەراج خۆیان ڕادەستی سوپای موسوڵمانەکان کردووە، جگە لەپەیڕەوانی ئاینی زەردەشتی ئەو کوردانەشی لەسەر ئاینی مەسیحی و جوولەکە بوون هەمان ڕێگەی زەردەشتییەکانیان هەڵبژارد بەقبوڵکردنی ڕادەستکردنی جزیەو خەراج بەموسوڵمانەکان (45)، جزیە تایبەتە بەپیاوانی ناموسوڵمان و ژنان و مناڵان ناگرێتەوەو بڕەکەشی بەپێی توانای دارایی کەسەکان دەگۆڕێت (46) خەراجیش باجی زەوی کشتوکاڵییەو موسوڵمان و ناموسوڵمان هاوبەشن تێیدا(47) و بەپێی توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتناسەکانیش بڕی ئەو جزیەی موسوڵمانەکان لەسەر ئەهلی کیتاب و زەردەشتییەکان دایانناوە کەمتر بووە لەبڕی ئەو باج و سەرانەیەی ڕۆمە بێزەنتی و فارسەکان لێیان وەردەگرتن (48)، هەرچۆنێک بێت قبوڵکردنی جزیە ئاماژەیەکی ڕوونە کە زۆرینەی کورد لەرێی فتوحاتەوە نەچوونەتە سەر ئاینی ئیسلام بەڵکە ڕازیی بوون وەکو ئەهلی کیتاب مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت نەک موسوڵمان (49)، ئەمەش کەڵک وەرگرتن بووە لەبڕیاری خەلیفەی دووەمی ئیسلام عومەری کوڕی خەتاب لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ هاووڵاتییە زەردەشتییەکانی سەر بەدەوڵەتی ساسانی وەکو ئەهلی کیتاب پاش ئەوەی فەرماندەی میحوەری ڕۆژهەڵاتی فتوحات (ساسانی) سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس لەمبارەیەوە پرسیارێکی ناردووە بۆ خەلیفە لەبارەی چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پەیڕەوانی ئاینی زەردەشتی لەگەڵ ڕونکردنەوەی پێویست لەبارەی بنەماکانی ئاینەکەیان و شێوازی پەرستشەکانیانەوە (50). بەپێی سەرچاوە مەسیحییەکان خەلیفە عومەر نەک هەر کوردو زەردەشتییەکان و ڕۆمەکان بەڵکە عەرەبە مەسیحییەکانی ناو نیوەدورگەی عەرەبیشی ناچار بەموسوڵمانبوون نەکردووەو کاتێک عەرەبەکانی نەجران قبوڵکردنی ئیسلامیان ڕەتکردەوە ڕازیی بوو بگوازرێنەوە بۆ عێراق و لەوێ زەوی و زاری پێدان وەکو قەرەبووی ڕاگواستنیان لەنیشتمانی خۆیان (نجران) (51)، کە بەشێکە لەسعودیەی ئێستاو مەترسیی دروست دەکرد لەسەر ئاسایشی خەلافەتی موسوڵمانەکان.
ئەوەی تێبینی دەکرێت بەرەنگاریی سەختی کوردەکان زیاتر لەناوچەکانی بن دەستی دەوڵەتی ساسانیدایە کە دوژمنایەتی دێرینیان هەیە لەگەڵ عەرەبەکان و باسیلی نیکیتین کە ڕۆژهەڵاتناسێکی فەرەنسییە پێیوایە ئەم بەرەنگارییە باکگراوەندی ئاینی و کۆمەڵایەتیشی هەیەو کوردەکان بەگیانی پارێزگارییکردن لەپوش و پاوان و لەوەڕگاکانیان بەرەنگاریی عەرەب فاتیحەکان بوونەتەوە (52)، بەڵام محەمەد ئەمین زەکی ڕایەکیتری هەیەو پێیوایە هۆکارەکەی زیاتر نامۆیی کورد بووە بەدابودەستورەکانی ئیسلام لەگەڵ هاندانی پیاوە ئاینییەکانی زەردەشتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ئاینە نوێیەو (53) و پاش ئەوەی کورد شارەزاییان لەم ئاینە پەیداکردوە بەخواستی خۆسان بوونەتە یەکێک لەمیللەتە هەرە دلسۆزو قوربانیدەرەکانی ئیسلام (54).
$پەراوێز و سەرچاوەکان$
() أرشاک بولاديان: الأکراد من القرن السابع إلی القرن العاشر الميلادي، ترجمة مجموعة من المترجمين، دار الفارابي، بيروت، 2013م، ص ص 120_121.
(2) الذهبي: ميزان الاعتدال في نقد الرجال، تحقيق محمد البجاوي، دار المعرفة، بيروت، 1963م، ج4، ص 263.
(3) ابن الأثير: أسد الغابة في معرفة الصحابة، تحقيق علي محمد معوض و عادل أحمد عبد الموجود، دار الکتب العلمية، بيروت، 1994م، ج6، ص345؛ ابن حجر العسقلاني: الإصابة في تمييز الصحابة، تحقيق خيري سعيد، المکتبة التوفيقية، القاهرة، د ت، ج1، ص376؛ اڵالوسي: ڕوح المعاني، ج26، ص 103.
(4) البلاذري: فتوح البلدان، تحقيق عبد الله أنيس وعمر أنيس الطباع، مؤسسة المعارف، بيروت، 1987م، ص ص 423 _ 433؛ ابن خلدون: العبر، بيت أفکار الدولية، الأردن والسعودية، د.ت، ص ص 547، 548، 556، 553، 557، 558، 561.
(5) فرست مرعي: الفتح الإسلامي لکردستان، دار الزمان، دمشق، 2011م، ص111؛ تهامي العبدولي: إسلام الأکراد، ص 62.
(6) فرست مرعي: الفتح الإسلامي لکردستان، ص 171؛ ڕاغب السرجاني: بين التاريخ والواقع، ج1، ص 118.
(7) أبي يعلی: طبقات الحنابلة، تحقيق عبد الرحمن بن عثمان العثيمين، الرياض، 1999م، ج3، ص 168.
(8) أرشاک بولاديان: الأکراد من القرن السابع إلی العاشر الميلادي، ص 128؛ تومابوا: مع الأکراد، ترجمة آواز زنکنة، دار الجاحظ، بغداد، 1975م، ص 105.
(9) أبي دلف مسعر بن مهلهل الخزرجي: الرسالة الثانية، تحقيق بطرس بولغاکوف، ترجمة محمد منير مرسي، مؤسسة ذين، السليمانية، 2012م، ص ص 126_ 127.
(10) اليعقوبي: تاريخ اليعقوبي، دار صادر، بيروت، ج1، ص 176.
(11) اليعقوبي: تاريخ اليعقوبي، ج1، ص 176.
(12) الطبري: تاريخ الرسل والملوک، ج4، ص 24؛ ابن الأثير: الکامل في التاريخ، تحقيق أبي الفداء عبدالله القاضي، دار الکتب العلمية، بيروت، 1987م، ج2، ص 364.
(13) البلاذري: فتوح البلدان، ص 369؛ ابن الأثير: الکامل في التاريخ، ج2، ص 365.
(14) ابن الأثير: الکامل في التاريخ، ج2، ص 335؛ ابن کثير: البداية والنهاية، ج7، ص 177.
(15) ابن خلدون: العبر، ص 548.
(16) البلاذري: فتوح البلدان، ص 369.
(17) اليعقوبي: البلدان، ص 46؛ المسعودي: مروج الذهب، ج2، ص 97؛ أبو الفدا: تقويم البلدان، ص 307؛ قادر محمد حسن: الإمارات الکردية، ص 38.
(18) خليفة بن الخياط: تاريخ خليفة بن الخياط، ص ص 77، 92.
(19) ابن کثير: البداية والنهاية، ج7، ص 179.
(20) الحموي: معجم البلدان، ج2، ص 292.
(21) ابن الأثير: الکامل في التاريخ، ج2، ص 437؛ ابن خلدون: العبر، ص 558.
(22) البلاذري: فتوح البلدان، ص 423.
(23) البلاذري: فتوح البلدان، ص ص 466 _ 467.
(24) الأزدي: تاريخ الموصل، تحقيق أحمد عبدالله محمود، دار الکتب العلمية، بيروت، 2006م، ج1، ص 46؛ تومابوا: مع الأکراد، ص 104؛ محمد أمين زکي: خلاصة تاريخ الکرد، ص 123.
(25) القلقشندي: صبح الأعشی، ص 373.
(26) اليعقوبي: البلدان، ص 48؛ ابن الأثير: الکامل في التاريخ، ج8، ص 83؛ القزويني: نزهة القلوب، ص 74.
(27) خليفة بن خياط: تاريخ خليفة بن خياط، ص 83؛ الأزدي: تاريخ الموصل، مج1، ص 51؛ الطبري: تاريخ الرسل والملوک، ج4، ص 114؛ ابن الأثير: الکامل في التاريخ، ج8، ص 349.
(28) مسکويه: تجارب الأمم، ج1، ص 243؛ ابن کثير: البداية والنهاية، ج7، ص 209.
(29) الدَينَۆري: الأخبار الطوال، تحقيق عبدالمنعم عامر، وزارة الثقافة والإرشاد القومي، مصر، د.ت ص 137.
(30) الذهبي: سير أعلام النبلاء، ج1، ص 355.
(31) البلاذري: فتوح البلدان، ص 430.
(32) خليفة بن خياط: تاريخ خليفة بن خياط، ص 84.
(33)خليفة بن خياط: تاريخ خليفة بن خياط، ص 459.
(34) ابن خلدون: العبر، ص 561.
(35) الطبري: تاريخ الرسل والملوک، ج4، ص 478؛ ابن کثير: البداية والنهاية، ج7، ص 233؛ ابن خلدون: العبر، ص 561.
(36) الطبري: تاريخ الرسل والملوک، ج4، ص 478؛ ابن الأثير: الکامل في التاريخ، ج2، ص 442؛ ابن کثير: البداية والنهاية، ج8، ص 231.
(37) ياقوت الحموي: معجم البلدان، ج2، ص 134
(38) الأزدي: تاريخ الموصل: مج1، ص 48.
(39) ياقوت الحموي: معجم البلدان، ج2، ص 134.
(40) أحمد الخليل: تاريخ الکرد في العهود الاسلامية، ص 152.
(41) سامي الصقار: إمارة أربل في العصر العباسي ومؤرخها ابن المستوفي، دار الشواف، الرياض، 1992م، ص 31.
(42) البلاذري: فتوح البلدان، ص 464؛ الذهبي: سير أعلام النبلاء، ج1، ص 351.
(43) فرست مرعي: الفتح الإسلامي لکردستان، ص ص 141_ 143.
(44) البلاذري: فتوح البلدان، ص 464؛ ابن کثير: البداية والنهاية، ج8، ص 183.
(45) المسعودي: مروج الذهب، ج2، ص 97؛ ابن خلدون: العبر، ص 561؛ صموئيل أتينجر: اليهود في البلدان الإسلامية 1850 _ 1950م، ترجمة جمال أحمد الرفاعي، عالم المعرفة، الکويت، مايو 1995م، ص 15؛ تومابوا: مع الأکراد، ص 102؛ محمد أمين زکي: خلاصة تاريخ الکرد، ص 161.
(46) النووي: المنهاج شرح صحيح مسلم بن الحجاج، تحقيق خليل مأمون شيخا، دار المعرفة، بيروت، ط19، 2012م، ج11، ص ص 266 _267.
(47) أبي يوسف: کتاب الخراج، دار المعرفة، بيروت، 1979م، ص 122؛ النووي: المنهاج، ج11، ص 266.
(48) الأب ألبیر أبونا: تاریخ الکنیسة السریانیة المسیحیة، دار المشرق بیروت، 2002م، ط2، ص 51.
(49) أنور المايي: الأکراد في بهدينان، مطبعة خبات، دهوک، ط2، 1999م، ص 65.
(50) أبي يوسف: الخراج، ص 130؛ أنور المايي: الأکراد في بهدينان، ص 65؛ أحمد أمين: فجر الإسلام، دار الکتاب العربي، بيروت، 1969م، ص 101؛ محفوظ العباسي: إمارة بهدينان العباسية، ص 25.
(51) الأب ألبیر أبونا: تاریخ الکنیسة السریانیة المسیحیة، ص 53.
(52) باسيلي نيکيتين: الکرد، ص 299.
(53) محمد أمين زکي: خلاصة تاريخ الکررد، ص 188.
(54) ملا علي کردي: کردستان والأکراد، ص ص 74 _ 75.

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2,951 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
1. ژیاننامە یاسین تەها محەمەد
2. ژیاننامە Yasin Taha Muhammad
1. شوێنەکان جەلەولا
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-07-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 22-07-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 22-07-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,951 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک کەسی کورد لە مەرزی باشماخ ساڵی 1964
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی بەسواری ئەسپ لە تیلەکۆ
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
ژیاننامە
سانا سەربەست
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی و دکتۆر مەزهەر سەعیدخان حەبیبی کوڕی، لە سەقز
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
فەلاح میسری
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
ژیاننامە
دینا حسێن
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
22-02-2009
هاوڕێ باخەوان
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتانی گوندنشین و کاروباری ڕۆژانەیان نیشان دەدات، لە باشووری کوردستان سەدەی بیستەمدا
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
بالیسان، منداڵێک و ژنێک ڕووداوەکانی ئەنفال و ئاوارەبوونیان دەگێڕنەوە، ساڵی 1987
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئاهەنگ و شایی کوردەواری، کە تێیدا کۆمەڵێک پیاو هەڵدەپەڕن
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دیدارێک و دەردەدڵی ئیبراهیم حەکیم بۆ هەولێر
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ لەیلا فەریقی ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ عەدنان کەریم ساڵی 2001
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ناسری ڕەزازی باسی سروودی نیشتمانی دەکات لە ساڵی 2001
25-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاتی کارکردن لە درووستکردنی بەنداوی دوکان ساڵی 1959
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
منداڵێک هۆنراوە بۆ کورد و کوردستان دەڵێت، ساڵی 1979
25-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,836
وێنە
  113,281
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,175
ڤیدیۆ
  1,709
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک کەسی کورد لە مەرزی باشماخ ساڵی 1964
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی بەسواری ئەسپ لە تیلەکۆ
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
ژیاننامە
سانا سەربەست
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی و دکتۆر مەزهەر سەعیدخان حەبیبی کوڕی، لە سەقز
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
فەلاح میسری
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
ژیاننامە
دینا حسێن
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.141 چرکە!