لە ڕاگەیێنراوەکەی #هەدەپە#دا هاتووە:
ئەم هێرشەی دەسەڵاتی ئاکەپە بۆ سەر دایکانی شەممە جارێکی دیکە ڕووە ناشرینەکەی دەسەڵاتی خستەوە ڕوو. سولەیمان سویلو وەزیری ناوخۆ لە ساڵی 2018 گۆڕەپانی گالاتاساری (ئەستەنبول) لە دایکانی شەممە قەدەغە کرد.
دواجار هێرش کرایە سەر 800هەمین چالاکی هەفتانەی دایکانی شەممە. ئێمە ئەم هێرشە بۆ سەر دایکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ بە هیچ جۆرێک قبوڵ ناکەین. هاوکات هەر یەک لە ماسیدە ئۆجاک، حەسەن کاراکۆچ و یاشار ئاکتاش کەسوکاری بێسەروشوێنکرەکانیش کە دەستگیر کراون، دەبێت ئازاد بکرێن.
چالاکی دایکانی شەممە بۆ گەڕانە بە دوای یاسا و داد و یەکسانیدا. بە هۆی ئەوەی دایکانی شەممە بە دوای داد و یەکسانیدا دەگەڕێن، دەسەڵاتی ئاکەپە ناراحەت بووە. دەسەڵاتی ئاکەپە بەم هێرشە ئەوەی خستە ڕوو کە گەورەترین دوژمنی ڕاستیە.
تا ئەو کاتەی داد و یەکسانی بەدی نەیەت و سەروەری دادگا نەگەڕێتەوە، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت.
ناتوانن دایکانی شەممە بێدەنگ بکەن! لێپرسینەوەش لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکرێت کە کەسوکاریانی بێسەروشوێن کردوون.[1]