گوڵستان ئاکسۆی لە ساڵی 1987 لە گوندی باقستانی سەر بە ناوچەی ستەوری شاری مێردین لە دایک بوو، لە ساڵی 2002 بەشداری لە ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا کرد.
شەهید گوڵستان ئاکسۆی ماوەیەکی درێژ لە ناو خەباتی گەنجان و کاری ڕۆژنامەگەریدا بە شێوەیەکی چالاکانە کاری کرد و دواتر ڕووی لە شاخە ئازادەکانی کوردستان کرد. لە ساڵی 2014 کاتێک #داعش# هێرشی کردە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ئەویش ڕووی لە ڕۆژئاوا کرد.
لە هاوینی ساڵی 2014 لە تل کۆچەر لە ڕووبەرووبوونەوەیەکی چەتەکاندا لە قاچیەوە بریندار بوو. دوای تەداوی و چارەسەری لە ساڵی 2015 ڕووی لە بەرەکانی شەڕ لە #سەرێکانی# کرد. لە سەرێکانی مینێکی چێنراوی چەتەکانی داعشی پێدا تەقیەوە و بە هۆی سەختی برینەکەی لە ساڵی 2017 ڕەوانەی وڵاتی ئەلمانیا کرا. لەو ماوەیەی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بوو، چەندین نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدار، بەڵام دواجار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، لە #26-07-2020# لە شاری بەرلینی ئەلمانیا گیانی لەدەستدا و چووە ڕیزی شەهیدانەوە.
تەرمی شەهید گوڵستان لە ئەلمانیاوە ڕەوانەی شاری مێردینی باکوری کوردستان کرا و دواتر بە بەشداری خانەوادە و کەسوکاری لە گۆڕستانی گوندی باقستانی سەر بە ناوچەی ستەوری شاری مێردین بەخاک سپێردرا.