مارک سایکس ئه و دەرەبەگە بەریتانییەی کوردستانی دابەشکرد کۆڕۆنا کوشتی
سەرهەنگ(مارک سایکس بارون)، لەخێزانێکی دەوڵەمەندی دەرەبەگی ڕژێمی پاشایەتی شانشینی ئینگلیز لە 16-03-1879 لە شاری لەندەن لەدایکبووە، کەسێکی سیاسی و دیبلۆماسی و نوسەر و گەڕیدە و دۆزەرەوی جوگرافی و ڕۆماننوسی بەریتانییە، لەمنداڵیەوە دایک و باوکی لێک جیابونەتەوە و لەنێوان دایک و باوکی ماوەیەک لە لەندەن و ماوەیەکیش لە یۆرکشایەری ڕۆژهەڵاتی بەریتانیا هاتوچۆی کردووە، چویتە سەر ڕێچکەی کاسۆلیکی دایکی و لەگەڵ باوکیشی زۆر شوێنان گەڕاوە وەک(رۆژهەڵاتی ناوەراست و هیند و میسر و کاریبی و مەکسیک و کەنەدا و ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا) لەتەمەنی هەژدە ساڵیدا پەیوەندی بەریزەکانی سوپای ووڵاتەکەیەوە کردووە لەساڵی 1897ز لە کەتیبەی یۆرکشایەری پیادە بووە بەسەرباز، کۆلیژی سانت جونزی زانکۆی کامبریدجی بەریتانی تەواو کردووە، لە تەمەنی(25)ساڵیدا(4) پەرتوکی لەسەر بواری سەربازی و گەڕانەکانی دەرکردووە، لەیەکێک لەپەرتوکەکانی باسی هۆزەکانی کوردی ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەکان دەکات، ئەندامی حزبی پارێزگارانی بەریتانیا بووە، بەشداری جەنگی دووەمی بویری باشوری ئەفریقیا(1899-1902) وجەنگی جیهانی یەکەم(1914-1918)ی کردووە لە سوپای ووڵاتەکەی، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا بووە لەماوەی(1911-1918) بۆ جاری دووەم هەڵبژێردراوەتەوە بە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا، نوێنەری بەریتانیا بووە لە گفتوگۆکانی دابەشکردنی(کوردستان و ڕۆژهەلاتی عەرەبی و ئەنادۆڵ) لە نێوان(بەریتانیا و فەرەنسا و ڕووسیا) لەساڵی 1916دا، کەدواتر واژۆی لەسەر ڕێکەوتنامەی(سایکس-بیکۆ)دا کرد و هەندێک سەرچاوەش باس لەڕۆلی ئه و سەرهەنگە دەرەبەگە دەکەن لە بەڵێنی بلفۆری ئینگلیز و دامەزراندنی قەوارەی جولەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ بەشداریکردنی(کۆنگرەی ئاشتی1919)ی دوای جەنگی جیهانی یەکەم دەچێتە پاریسی فەرەنسا، لەتەمەنی(39)ساڵیدا لە 16-02-1919دا لەشاری پاریس لەژوورەکەی خۆیدا لە هۆتێلدا بە نەخۆشی هەڵامەتی ئیسپانی گیان لەدەست دەدات و دواتر تەرمەکەی بە دارەمەیتی(تابوت)ی ڕەساس دەگوازنەوە بۆ(یۆرکشایەر)ی بەریتانیا و دوای 90ساڵ نەوەکانی داوا دەکەن شیکردنەوە بۆ ڕووفاتەکەی بکرێت بۆ توێژینەوەی زانستی لەساڵی 2007دا گۆڕەکەی بۆ ئه و مەبەستە هەڵدەدرێتەوە.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,155 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!