11:35 - 2 خەرمانان 2720
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، لە مانگی گەلاوێژی 1399، لە کۆی 25 هاووڵاتیی کورد، سەرجەم بە تۆمەتی ئەمنییەتی لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە زیندان و سزای دیکە مەحکووم کراون.
چۆنیەتیی سزاکان:
زیندانیی تەعزیری: 83 ساڵ و 6 مانگ و ڕۆژێک
زیندانیی تەعلیقی: 26 ساڵ و 5 مانگ
لێدانی قامچی: 280 زەربە
سزای نەختی: 250 ملیۆن تمەن
تۆمەتی وەپاڵدراو لە کاتی داسەپاندنی سزا:
هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران: 11 حاڵەت
بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی 96 لە بانە لەمەڕ ناڕەزایەتی بە کوژرانی #کۆڵبەر#ان: 10 حاڵەت
هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی: 8 حاڵەت
بەشداری لە کۆبوونەوە بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە: 2 حاڵەت
سیخووڕی بۆ دەوڵەتەکانی دوژمن: 2 حاڵەت
پڕوپاگەندە دژی نیزام: 1 حاڵەت
کۆبوونەوە و تەبانی: 1 حاڵەت
سەرپێچی و بێڕێزی بە حکوومەت و مەئموورانی حکوومەتی: 1 حاڵەت
بەزاندنی سنوور بە شێوەی نایاسایی: 1حاڵەت
هەڵگرتن و گوازتنەوەی چەک: 1 حاڵەت
بیاڤی چالاکیی ژمارەیەک لەو هاووڵاتییانە کە ڕوون بووەتەوە:
4 چالاکی ژینگەپارێزی
چالاکێکی بواری ژنان
چالاکێکی بواری کرێکاری
ڕۆژنامەنووسێک[1]